به‌غدا-اه‌ع
پۆلیسى فیدڕاڵى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ده‌ستگیركردنى سێ داواكراو به‌تاوانى تیرۆر له‌پارێزگاى كه‌ركوك ڕاگه‌یاند.
پۆلیسى فیدڕاڵى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"له‌پرۆسه‌یه‌كى جۆرى به‌پشت به‌ستن به‌زانیارى وردى هه‌واڵگیرى هێزێك له‌فیرقه‌ى پێنجى پۆلیسى فیدڕاڵى توانى سێ داواكراو به‌پێى مادده‌ى 4ى/تیرۆر له‌شارۆچكه‌ى داقوق له‌كه‌ركوك ده‌ستگیربكات كه‌برتیین له(ن م ك) و(ی م ك) (ل أ ك)".
وتیشى"داواكراوه‌كان ڕه‌وانه‌ى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار كران بۆ ته‌واوكردنى ڕێوشوێنه یاساییه‌كان ده‌رحه‌قیان".