به‌غدا-اه‌ع-نه‌ساڕ حاج
و:سؤما جاف
وه‌زاره‌تى كۆچ وكۆچبه‌ران،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،پلانێكى خسته‌ڕوو بۆ هاندانى خێزانه ئاواره‌كان بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانى خۆیان.
جاسم عه‌تیه بریكارى وه‌زاره‌تى كۆچ وكۆچبه‌ران بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"پلانێك هه‌یه له‌لایه‌ن وه‌زیرى كۆچ وكۆچبه‌ران بۆ پێشكه‌شكردنى پاڵپشتییه‌كى تایبه‌ت بۆ خێزانه ئاواره‌كان"،وتیشى"ئه‌م پلانه بریتییه له‌ڕه‌زامه‌ندى بۆ پێشكه‌شكردنى بیمه‌ى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ڕاسته‌وخۆ بۆ ئه‌و خێزانانه‌ى كه‌مپه‌كان به‌جێده‌هێڵن،له‌پێناو هاندانیان بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان".
عه‌تیه ئاماژه‌یشى دا"پلانه‌كه لهمانگهوه ده‌ستیپێده‌كات،ئه‌گه‌ر بێت وڕهزامهندییهكان وه‌ربگرێت وبه‌سه‌ر سه‌رجه‌م كه‌مپه‌كان جێ به‌جێ ده‌كرێت"،ڕوونیشیكرده‌وه"مه‌به‌ست له‌م پلانه لابردنى ئاسته‌نگییه‌كانى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كانه كه‌به‌به‌راورد به‌ساڵى ڕابردوو كه‌میكردووه به‌هۆى كێشه ئه‌منى وكۆمهڵایهتییهكانى هه‌ندێك له‌م خێزانانه له‌ناوچه‌كانى خۆیان".
وتیشى"ژماره‌ى كه‌مپه‌كانى عێراق له‌ئێستادا 47 كه‌مپه و 59,316 خێزان و291,055 ئاواره‌ى له‌خۆگرتووه"،ڕوونیشیكرده‌وه"ئه‌م خێزانانه دابهشهكراون به‌سه‌ر كه‌مپه‌كان وزۆرینه‌یان له‌دهۆك وموسڵ وههولێردان وپاشان له‌پارێزگاكانى دیكه".