كارى نوێنه‌رایه‌تى:هه‌وڵى داڕشتنى چه‌ند یاساییه‌ك ده‌ده‌ین بۆ دابینكردنى مووچه‌ى خانه‌نشینى بۆ كارمه‌ندانى كه‌رتى تایبه‌ت

ناوخۆ
  • 4-09-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-كه‌ڕاڕ خه‌لیل

    و:سۆما جاف
     
    لیژنه‌ى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه‌،له‌هه‌وڵدایه‌ بۆ داڕشتنى چه‌ند یاساییه‌ك بۆ دابینكردنى مووچه‌ى خانه‌نشینى بۆ كارمه‌ندانى كه‌رتى تایبه‌ت.
    ڕه‌عه‌د ده‌هله‌كى ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ڕایگه‌یاند"لیژنه‌كه‌ له‌په‌یوه‌ندیدایه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى كار وحكومه‌ت له‌باره‌ى یاساى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى یاسان یاساى پاراستنه‌كان ،وله‌ئێستاشدا چاوه‌ڕوانى گه‌یشتنى یه‌كێك له‌دوو یاسایه‌ بۆ نێو په‌رله‌مان یاساڕێژكردنى"،وتیشى"لیژنه‌كه‌ له‌هه‌وڵدایه‌ بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى كرێكارى بیناى بۆ به‌خشینى ده‌رفه‌تى گه‌وره‌تر به‌چینى عێراقى وڕێژه‌ى كه‌متر به‌ده‌ستى كارى بیانى".
    دووپاتیشیكرده‌وه‌"ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ یاسایه‌ زۆر گرنگه‌،چونكه‌ كار بۆ ڕێژه‌یه‌كى زۆرى بێكاران ده‌سته‌به‌ر ده‌كات،هه‌روه‌ها مووچه‌ى خانه‌نشینى بۆ كارمه‌ندانى كه‌رتى تایبه‌تیش دابین ده‌كات ،ئه‌مه‌یش دیۆزمه‌ى دامه‌زراندنه‌كان دوورده‌خاته‌وه‌ كه‌له‌ئێستادا بۆته‌ خه‌ونى هه‌موو گه‌نجێك له‌كه‌رتى حكومى"،ئاماژه‌یشى دا"لیژنه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌ت بۆ پشتیوانیكردنى وه‌زاره‌تى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌و گوژمه‌یه‌ى پێویسته‌ له‌بوودجه‌دا،له‌پێناو گه‌یاندنى بۆ ئه‌و چینه‌ى شایسته‌ن".