ده‌ستپاكى نوێنه‌رایه‌تى پشتیوانى خۆى بۆ لیژنه‌ى باڵاى لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌كه‌یسه‌كانى گه‌نده‌ڵى ده‌ڕبڕى

  • 4-09-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    لیژنه‌ى ده‌ستپاكى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕایگه‌یاند پشتیوانى لیژنه‌ى باڵاى لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌كه‌یسه‌ گه‌وره‌كانى گه‌نده‌ڵى وتاوانه‌ نائاساییه‌كان ده‌كات.
    یوسف كیلابى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ده‌ستپاكى نوێنه‌رایه‌تى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ڕایگه‌یاند"دروستكردنى لیژنه‌یه‌كى باڵا په‌یوه‌ست به‌كه‌یسه‌ گه‌وره‌كانى گه‌نده‌ڵى هه‌نگاوێكى باشه‌"،ئاماژه‌یشى دا"لیژنه‌ى ده‌ستپاكى نوێنه‌رایه‌تى سه‌رنج وتێبینى خۆى گه‌یانده‌ مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌باره‌ى لیژنه‌ى باڵاى په‌یوه‌ست به‌كه‌یسه‌ گه‌وره‌كانى گه‌نده‌ڵى وتاوانه‌ نائاساییه‌كان".
    دووپاتیشیكرده‌وه‌"سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پێشوازیكرد له‌سه‌رنجه‌كانى لیژنه‌ى ده‌ستپاكى نوێنه‌رایه‌تى وكاریشى پێكرد"،وتیشى"ئه‌م لیژنه‌یه‌ له‌یاساوه‌ ده‌ستپێكردووه‌ به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌و شێوازه‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌سه‌ر دروستبوو ،كه‌شێوازێكه‌ پێچه‌وانه‌ى ده‌ستوور ویاساییه‌،كه‌له‌ئه‌نجامدا ئه‌نجومه‌نى باڵاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ گه‌نده‌ڵى نه‌یتوانى هیچ شتێك پێشكه‌ش بكات".
    ئه‌وه‌یشى وت"لیژنه‌ى ده‌ستپاكى نوێنه‌رایه‌تى ده‌ستخۆشى له‌ئه‌ركه‌كانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌باره‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ده‌كات وپشتیوانى ته‌واویشى بۆ هه‌نگاوه‌كانى ده‌رده‌بڕێت".
    پێشووتر مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،دروستكردنى لیژنه‌یه‌كى باڵاى په‌یوه‌ست به‌لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌كه‌یسه‌ گه‌وره‌كانى گه‌نده‌ڵى وتاوانه‌ نائاساییه‌كان ڕاگه‌یاند".