به‌غدا-اه‌ع
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،بڕیاریدا به‌هه‌ڵاوێركردنى پزیشكه‌كان له‌بڕیارى پێشووى له‌باره‌ى دامه‌زراندنى خاوه‌ن پسپۆڕییه پزیشكى وته‌ندروستییه‌كان دواى په‌سه‌ندكردنى بوودجه.
بڕیارى پێشوو بریتى بوو له‌وه‌ى داخوازینامه‌ى ده‌رچووان وه‌رده‌گیرێت وده‌ستبه‌كاربوونیان دواى په‌سه‌ندكردنى یاساى بوودجه‌ى گشتى ته‌واو ده‌كرێت له‌پێناو ئاماده‌كردنى گوژمه‌ى داراییان،به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵاوێرده‌ى ئێستا ده‌ستبه‌كاربوون وگوژمه‌ى دارایی بۆ پزیشكه تازه ده‌رچووه‌كان دابین ده‌كات به‌بێ پێویستى په‌سه‌ندكردنى بوودجه‌ى دارایی.
شایه‌نى باسه بڕیارى پێشووى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئاماژه‌ى به‌وه‌دابوو خاوه‌ن پسپۆڕییه پزیشكى وته‌ندروستییه‌كان ودامه‌زراندنى ده‌رچووه‌كانى كه‌یاسا ده‌یانگرێته‌وه له‌دواى په‌سه‌ندكردنى بوودجه ده‌كرێت،وده‌بێت وه‌زاره‌تى دارایی پله‌ى دامه‌زراندنیان بۆ ته‌رخانبكات،له‌پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ،وپڕكردنه‌وه‌ى ئه‌گه‌رى هه‌ر بۆشاییه‌ك له‌ڕیزى كارمه‌ندانى پزیشكى وته‌ندروستى دروست بێت.