به‌غدا-اه‌ع-نه‌ساڕ حاج
و:سۆما جاف
هاوپه‌یمانى عێراقیون ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه كرانه‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تى فاكته‌رێكى گرنگه بۆ عێراق،وڕهنگدانهوهى ئه‌رێنى ده‌بێت له‌سه‌ر ڕه‌وشى ناوخۆیی وڵات‌دا.
په‌رله‌مانتار حه‌سه‌ن فه‌دعه‌م ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى عێراقیون،بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"سه‌ردانه‌كه‌ى ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا بۆ عێراق گرنگ ومێژووییه"،وتیشى"كرانه‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تى لایه‌نێكى ئه‌رێنییه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراق".
فه‌دعه‌م وتیشى"فه‌ڕه‌نسا وڵاتێكى گرنگه،وبه‌شێكه له‌و وڵاتانه‌ى به‌شدارن لههاوپهیمانى نێوده‌وڵه‌تى وهه‌ماهه‌نگى كردن له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا گرنگه بۆ تاوتوێكردنى بابه‌تى بوونى هێزه بیانییه‌كان ولایه‌نه‌كانى ئابوورى،به‌تایبه‌ت دواى ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ى له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كانى ڕابردوو له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا واژۆكران".
ڕوونیشیكرده‌وه"عێراق په‌یتا په‌یتا به‌ره‌و سه‌قامگیرى وكرانه‌وه به‌ڕووى جیهان ده‌ڕوات،ئه‌م ڕێكارهیش ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ده‌بێت له‌سه‌ر ڕه‌وشى خزمه‌تگوزارى ودابینكردنى هه‌لى كار ،له‌پاڵ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى عێراق بۆ دۆخى سرۆشتى خۆى له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى".
شایه‌نى باسه سه‌رۆك ئیمانوێل ماكرۆن له‌میان سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ عێراق دووپاتیكرده‌وه وڵاته‌كه‌ى پشتیوانى عێراق ده‌كات له‌پاراستنى سه‌روه‌رى وئاسایش وسه‌ربه‌خۆیی،وتیشى گرنگه هه‌ماهه‌نگى وهاوكارییهكان له‌جه‌نگى دژى تیرۆر به‌رده‌وام بن بۆ ڕێگاگرتن لهگهڕاندنهوهى هه‌ڕه‌شه‌كانى بۆ سه‌ر گه‌لانى جیهان،وپێویستى چڕكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌جێ گه‌یاندنى ئاشتى ونه‌هێشتنى گرژییه‌كانى ناوچه‌كه.