نه‌ینه‌وا: ده‌ستگیركردنى سێ تیرۆرست به‌شدارییان له‌به‌كه‌نیزه‌كردنى ژنانى ئێزیدى كردووه‌

ئەمنی
  • 4-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    ده‌زگاى ئاسایشى نیشتیمانى له‌ڕۆژئاواى نه‌ینه‌وا ئه‌مڕۆ هه‌ینى،سێ تیرۆرستى ده‌ستگیركرد كه‌به‌شدارییان له‌به‌كه‌نیزه‌كردنى ژنانى ئێزیدى كردووه‌.
    ده‌زگاى ئاسایشى نیشتیمانى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"به‌پشت به‌ستن به‌زانیارى هه‌واڵگیرى،یه‌كه‌كانى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتیمانى له‌ڕۆژئاواى پارێزگاى نه‌ینه‌وا توانییان سێ تیرۆرست ده‌ستگیر بكه‌ن به‌فه‌رمانى ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه‌ به‌پێى مادده‌ى 4ى تیرۆر له‌به‌ر ئه‌وه‌ى چه‌كدارانى به‌ناوى(دیوانى جوند) سه‌ر به‌ویلایه‌تى جه‌زیره‌ بوونه‌ له‌سه‌رده‌مى داگیركردنى پارێزگاى نه‌ینه‌وا له‌لایه‌ن تیرۆرستانى داعشه‌وه‌".
    ئاماژه‌یشى دا"وته‌ى تیرۆرستانى وه‌رگیراوه‌ ودانیان به‌به‌شداریكردنیان له‌هه‌شت شه‌ڕى دژى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كردووه‌ له‌میان پرۆسه‌كانى ڕزگاركردن،له‌پاڵ كوشتنى هاوڵاتیان وبه‌كه‌نیزه‌كردنى ژنانى ئێزیدى له‌شارۆچكه‌ى شه‌نگال"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"تیرۆرستان ڕه‌وانه‌ى لایه‌نى دادوه‌رى كراون بۆ گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنه‌ یاساییه‌ پێویسته‌كان دژیان".