به‌غدا-اه‌ع
فڕۆكه‌كانى ئێف 16 ئه‌مڕۆ هه‌ینى ئه‌شكه‌وته‌كانى تیرۆرستانى داعش له‌چیاى حه‌مرین كرده ئامانج.
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"به‌پێى زانیارى هه‌واڵگیرى،هێزى ئاسمانى عێراق له‌ڕێگاى فڕۆكه‌ى ئێف 16 زنجیره‌یه‌ك گورزى ئاسمانى بۆ سه‌ر چه‌ند ئامانجێك له‌زنجیره چیاى حه‌مرین وه‌شاندووه ،كه‌بریتى بوو له‌و ئهشكهوتانهى تیرۆرستانى داعش به‌كاریان هێناوه"،ئاماژه‌یشى دا"ئه‌و ئه‌شكه‌وتانه له‌میان كه‌رتى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى سه‌ڵاحه‌ددین به‌ته‌واوه‌تى خاپوور كران".