شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى ئامارى پرۆسه‌یه‌كى پێشوه‌خته‌ى له‌باشوورى ڕوتبه‌ ده‌خاته‌ڕوو

ئەمنی
  • 4-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    هێزێكى هاوبه‌ش ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ژماره‌یه‌ك په‌ناگه‌ى تیرۆرستانى دۆزییه‌وه‌ له‌بیابانى باشوورى روتبه‌.
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"هێزێكى هاوبه‌ش له‌میان فیرقه‌ى یه‌كه‌م له‌فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى ئه‌نبار پرۆسه‌یه‌كى پێشوه‌خته‌ى ئه‌نجامدا،به‌پێى زانیارى وردى هه‌واڵگیرى له‌دوو به‌ره‌ له‌ناوچه‌ بیابانه‌كانى باشوورى ڕوتبه‌،وتوانییان ژماره‌یه‌ك په‌ناگه‌ى تیرۆرستان بدۆزنه‌وه‌،كه‌ته‌قاندیانه‌وه‌ ،وهه‌روه‌ها ده‌ستیان به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو كرد كه‌له‌لایه‌ن یه‌كه‌ى ئه‌ندازیارى سه‌ربازییه‌وه‌ چاره‌سه‌ركرا،له‌هه‌مان كاتدا ماتۆرسكیلێكى به‌جێماوه‌ى دۆزییه‌وه‌ كه‌له‌لایه‌ن تیرۆرستانى داعش به‌كارهێنراوه‌،له‌گه‌ڵ 4 بۆمبى چێندراوى جۆراجۆر كه‌به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ناوبران".