مه‌سعودى:په‌رله‌مان به‌ره‌و په‌سه‌ندكردنى هه‌ردوو یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان ودادگاى فیدڕاڵى ده‌چێت

  • 4-09-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    و:سۆما جاف
     
    ڕیاز مه‌سعودى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى سائیرون،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،میكانزمى كارى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ وه‌رزى یاسادانانى یه‌كه‌مى ساڵى یاسادانانى سێیه‌م خسته‌ڕوو،دووپاتیشیكرده‌وه‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران هه‌ردوو یاساى هه‌ڵبژاردن ودادگاى فیدڕاڵى په‌سه‌ند ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ له‌واده‌ى خۆیدا.
    مه‌سعودى له‌لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌ست به‌سازكردنى دانیشتنه‌كانى ده‌كات له‌وه‌رزى یاسادانانى یه‌كه‌مى ساڵى یاسادانانى سێیه‌م،ویه‌كێك له‌پلانه‌كانى كارنامه‌كه‌ى تاوتوێ كردنى ژماره‌یه‌ك یاساى زۆر گرنگه‌ له‌سه‌روویانه‌وه‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساى دادگاى فیدڕاڵى وته‌واوكردنى خشته‌ى پاشكۆى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان".
    وتیشى"له‌دانیشتنى یه‌كه‌م ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌م دوو یاسایه‌ نادرێت ،به‌ڵام ڕێوشوێن ودانوستانه‌ ورده‌كارییه‌كان ته‌واو ده‌كرێن،به‌مه‌به‌ستى په‌له‌كردن له‌په‌سه‌ندكردنى ئه‌م دوو یاساییه‌ له‌به‌ر گرنگى زۆرى ئه‌م یاسایه‌ بۆ ئاماده‌كارییه‌كانى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت وخێرا"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ئه‌رك وبه‌رپرسیارێتى گه‌وره‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌میان وه‌رزى یاسادانانى داهاتوو،بۆیه‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ له‌میان لیژنه‌كانى هه‌نگاو ده‌نێت به‌تایبه‌ت لیژنه‌ى یاسایی ،به‌ره‌و ته‌واوكردنى ڕێوشوێنه‌كانى ئه‌م دوو یاسایه‌".
    مه‌سعودى ئاماژه‌یشى دا"ده‌نگ له‌سه‌ر مادده‌ى 15 وسه‌رجه‌م مادده‌كانى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان دراوه‌،به‌ڵام له‌سه‌ر بابه‌تى فره‌ بازنه‌یی ناكۆكى هه‌یه‌،چونكه‌ لایه‌نى هونه‌رى له‌خۆده‌گرێت په‌یوه‌سته‌ به‌لیژنه‌ى یاسایی وده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى وكۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌گه‌ڵ هاوكارى وه‌زاره‌تى پلاندانان،بۆیه‌ هه‌ر دواخستنێك له‌ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساكه‌ په‌یوه‌ست نییه‌ به‌ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ،به‌ڵكو به‌لایه‌نه‌ هونه‌رییه‌كان بۆ دیاریكردنى ژماره‌ى ئه‌م بازنانه‌ وتۆماره‌كانى".
    وتیشى"یاساكه‌ به‌پێى مادده‌ى 15 ده‌نگى له‌سه‌ر دراوه‌ ،كه‌ پارێزگاكانى پابه‌ند ده‌كات به‌فره‌ بازنه‌یی،بۆیه‌ له‌ئه‌نجامدا نابێت یه‌ك بازنه‌ یاخود ته‌نانه‌ت دوو بازنه‌یش هه‌بێت،به‌ڵكو ده‌بێت ژماره‌ى بازنه‌كان له‌سێ بازنه‌ به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ بێت"،ڕوونیشیكرده‌وه‌ خواستێكى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان وحكومه‌تى عێراقى وهه‌ندێك له‌هێزه‌ سیاسییه‌كان هه‌یه‌،كه‌هه‌نگاو به‌ره‌و چاره‌سه‌رى مامناوه‌ندى بنرێت بۆ په‌سه‌ندكردنى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان".
    مه‌سعودى دووپاتیشیكرده‌وه‌"ناكۆكییه‌كانى سه‌ر یاساكه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌وه‌،ئایا بۆ هه‌ر كورسییه‌كى نوێنه‌رایه‌تى یه‌ك بازنه‌ هه‌بێت یاخود پارێزگاكه‌ بۆ سێ بازنه‌ وچوار وپێنج دابه‌ش بكرێت؟وهتد"،وتیشى"هه‌ندێك له‌فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كان له‌كاتى خۆى سوور بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى عێراق یه‌ك بازنه‌یی بێت،وه‌كو هاوپه‌یمانى كوردستانى ،و بۆچوونێكى تریش هه‌یه‌ به‌وه‌ى پارێزگاكه‌ یه‌ك بازنه‌یی بێت،به‌ڵام داخوازییه‌كانى جه‌ماوه‌ر زۆر ڕوونه‌ به‌وه‌ى فره‌ بازنه‌یی بێت".
    ڕایشیگه‌یاند"به‌زۆرینه‌ ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌موو بڕگه‌كانى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان دراوه‌ وته‌نها،میكانزمى دابه‌شكردنى هه‌ڵبژاردنه‌كان ودیاریكردن ژماره‌ى بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كان ماوه‌،بۆیه‌ هه‌ر كه‌سێك خوازیارى هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌ ده‌بێت چاوه‌ڕوانى ڕاستاندنى بكات له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى كۆمار وبڵاوكردنه‌وه‌ى له‌ڕۆژنامه‌ى فه‌رمى"وه‌قایعى عێراقى"،دواى ئه‌وه‌ ده‌ست به‌ئه‌نجامدانى هه‌مواركردنه‌وه‌كه‌ ده‌كرێت".
    ئه‌وه‌یشى وت"وتارى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ڕوونه‌،كه‌ته‌واوكردنى ئه‌م خشته‌یه‌ به‌ڕه‌زامه‌ندى لیژنه‌ى یاسایی وده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى پابه‌ندكرد،بۆ ئه‌وه‌ى ڕه‌وانه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار بكرێت،وبخرێته‌ به‌رده‌م كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى به‌پێى یاساكه‌ى ژماره‌ 31ى ساڵى 2019 كارى پێبكات كه‌بڕگه‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى سه‌ربه‌ست وخاوێنى له‌خۆگرتووه‌ له‌گه‌ڵ ڕێژه‌یه‌كى زۆرى به‌شداربوون،وده‌رئه‌نجامى ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ییش جێى بڕواى نێوخۆیی وهه‌رێمایه‌تى ونێوده‌وڵه‌تى بێت".
     ڕایشیگه‌یاند"لیژنه‌ى یاسایی یاساى دادگاى فیدڕاڵى ته‌واوكرد،وله‌ئیستادا ئاماده‌یه‌ بۆ ده‌نگدان ،به‌ڵام كێشه‌ى گه‌وره‌ى له‌وه‌دایه‌،سێ خاڵى ناكۆكى هه‌یه‌ په‌یوه‌ست به‌و لایه‌نه‌ى ئه‌ندامانى دادگاى فیدڕاڵى كاندید ده‌كات،وده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانى ئایا به‌زۆرینه‌ى ئه‌ندامان ده‌بێت یان هه‌موو ئه‌ندامه‌كان له‌گه‌ڵ ماوه‌ى فه‌ڕه‌مانڕه‌وایی وبه‌رپرسیارێتى دادوه‌ران له‌م دادگایه‌؟".
    ئاماژه‌یشى دا "یاساكه‌ پێویستى به‌ده‌نگى 222 په‌رله‌مانتار هه‌یه‌ ،بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م یاسایه‌ په‌سه‌ند بكرێت ،له‌ئه‌نجامیشدا پێویستى سازان ولێكتێگه‌یشتنى ڕاسته‌قینه‌ هه‌یه‌،چونكه‌ به‌بێ ته‌واوكردنى یاسای دادگاى فیدڕاڵى ،یان قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى دادگاكه‌ كه‌خانه‌نشین كراوه‌،ئه‌وه‌ زۆربه‌ى یاساكان ئه‌كتیڤ نابێت به‌بێ ڕه‌زامه‌ندى دادگاى فیدڕاڵى له‌سه‌روویانه‌وه‌ ڕاستاندنى ئه‌ندامێتى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت"،وتیشى"هێزه‌ سیاسییه‌كان ده‌یانه‌وێت به‌زووترین كات یاساى دادگاى فیدڕاڵى په‌سه‌ند بكه‌ن ،بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى ده‌ستوورى به‌شێوازێكى ئه‌رێنى به‌ڕێوه‌بچێت".
    مه‌سعودى ڕوونیشیكرده‌وه‌"به‌درێژایی سێ مانگى ڕابردوو كارى لیژنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كه‌23 لیژنه‌یه‌ به‌رده‌وام بوو له‌میان میوانداریكردنى سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كان،بۆیه‌ لایه‌نى چاودێرى ڕوونه‌ ،له‌هه‌مان كاتدا ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌م وه‌رزه‌ى یاسادانان هه‌وڵى میوانداریكردنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وكابینه‌ وه‌زارییه‌كه‌ ده‌دات به‌مه‌به‌ستى پێداچوونه‌وه‌ى ڕاسته‌خۆى بۆچوونى حكومه‌ت له‌دۆسییه‌كانى سیاسى وئابوورى وئاسایشى وته‌ندروستى".
    ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"هیچ ناكۆییه‌ك له‌نێوان ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وحكومه‌ت نییه‌ ،وهه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ وده‌سته‌كان پێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ن بۆ پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى بۆ ڕۆڵه‌كانى گه‌لى عێراق،بۆیه‌ ده‌بێت په‌یوه‌ندى له‌نێوان هه‌مووان هه‌بێت به‌چاودێرییه‌كى توند له‌گه‌ڵ دابینكردنى سه‌رجه‌م ئه‌و پێداویستییانه‌ى له‌به‌رده‌ستدان بۆ پشتیوانیكردنى حكومه‌ت به‌و یاسایانه‌ى خوازیاره‌ ،له‌سه‌روویانه‌وه‌ یاسای بوودجه‌ى فیدڕاڵى"،جه‌ختیشیكرده‌وه‌ خواستێك له‌لاى لیژنه‌ى دارایی وحكومه‌ت هه‌یه‌ بۆ ئاماده‌كردنى بوودجه‌ى سێ ساڵى داهاتوو،كه‌له‌میانیدا ده‌توانرێت په‌یامى دڵنیاكه‌ره‌وه‌ بدات به‌شه‌قامى عێراقى،له‌دابینكردنى پله‌ى دامه‌زراندن وپرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنانى ئاست باڵا".