وه‌زاره‌تى نه‌وت كۆنترۆڵكردنى ئاگره‌كه‌ى پاڵاوگه‌ى گه‌یاره‌ ڕاگه‌یاند

ناوخۆ
  • 4-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    وه‌زاره‌تى نه‌وت،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،كۆنترۆڵكردنى ئاگره‌كه‌ى یه‌كێك له‌عه‌مباره‌كانى پاڵاوگه‌ى گه‌یاره‌ ڕاگه‌یاند كه‌به‌هۆى خراپى كه‌شوهه‌وار وتریشقه‌ بووه‌ هۆى گڕگرتنى سووته‌مه‌نییه‌كه‌ى نێو عه‌مباره‌كه‌.
    قاسم عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوبه‌رى گشتى  كۆمپانباى پاڵاوگه‌كانى باكوور له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"ده‌زگاكانى به‌رگرى شارستانى له‌پاڵ تیمى سه‌لامه‌ت وئاگركوژێنه‌وه‌ى كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان،رۆڵێكى گه‌وره‌یان گێڕا له‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئاگرى یه‌كێك له‌عه‌مباره‌كانى پاڵاوگه‌كه‌ كه‌به‌ڕێژه‌ى(5000 مه‌تر سێجا)له‌به‌رهه‌مه‌كانى له‌خۆگرتبوو"،جه‌ختیشیكرده‌وه‌"ئاگره‌كه‌ به‌ته‌واوه‌تى كۆنترۆڵكراوه‌".
    ئاماژه‌یشى دا"هیچ زیانێكى گیانى له‌نێو كارمه‌ندانى پاڵاوگه‌كه‌ نه‌بووه‌،وته‌نها زیانى ماددى هه‌بووه‌".