ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ورده‌كارییه‌كانى سه‌ردانه‌كه‌ى كازمى ده‌خاته‌ڕوو

ئەمنی
  • 4-09-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-ئامینه‌ سه‌لامى

     
    و:سۆما جاف
     
    فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ورده‌كارییه‌كانى سه‌ردانه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ باره‌گاكه‌ى خسته‌ڕوو.
    لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى فه‌رمى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"سه‌ردانه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان بۆ باره‌گاى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان گرنگ وسه‌ركه‌وتوو بووه‌"،ئاماژه‌یشى دا"كازمى گوێى له‌ورده‌كارییه‌كى جێگرى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كان هاوبه‌شه‌كان گرت،كه‌تیایدا تواناى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان وهه‌ڵوێستى گشتى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى خسته‌ڕوو،له‌گه‌ڵ شوێنى هه‌بوونى تیرۆر وبه‌دواداچوون وڕاوه‌دوونانى".
    وتیشى"كازمى له‌میان سه‌ردانه‌كه‌ى رێنمایی دا به‌گرنگى چڕكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى هه‌واڵگیرى وئه‌منى ،وبه‌رده‌وامیدان به‌فشارخستنه‌سه‌ر ڕێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌كان وبه‌دواداچوون وڕاوه‌دوونانیان،هه‌روه‌ها جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگى هێشتنه‌وه‌ى چه‌ك له‌ده‌ستى ده‌وڵه‌ت ،وڕاوه‌دوونانى ئه‌و تیرۆرستانه‌ى ده‌یانه‌وێت یاسا پێشێل بكه‌ن".
    خه‌فاجى وتیشى"فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان ئاماژه‌ى به‌قوربانییه‌كانى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان داوه‌ كه‌شه‌هیدى زۆرى داوه‌ وڕۆڵى گه‌وره‌ وگرنگى هه‌بووه‌ له‌پاراستنى عێراق وهێشتا له‌ئه‌ركه‌كه‌ى به‌رده‌وامه‌ بۆ پاراستنى ئاسایش ویه‌كڕیزى وسه‌لامه‌تى وڵات،بۆیه‌ شایسته‌ى هه‌موو ڕێز وپێزانینێكن"،هه‌روه‌ها ستایشى"قاره‌مانێتى وگیانفیدایی شه‌هیدانى هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندا به‌سه‌رجه‌م ناو وناونیشانه‌كانیان".
    ئاماژه‌یشى دا"سه‌ردانه‌كه‌ى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان پاڵنه‌رێكى ئه‌رێنى وگرنگ بوو بۆ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان"،جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر"گرنگى سه‌ردانه‌كه‌ى كازمى بۆ پێداچوونه‌وه‌ى كۆى ئۆپراسیۆنه‌كان دژى ڕێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌كان".
    شایه‌نى باسه‌ مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان دوێنێ سه‌ردانی باره‌گای ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی له‌ به‌غدا كرد و له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سوپا و جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان و به‌رپرسی ده‌زگای دژه‌ تیرۆره‌وه‌ پێشوازی لێكراوه‌.
    كازمی ئاماژەی بەوەشکردوە، گره‌و له‌سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌كات له‌ دابینكردنی ئاسایشدا، به‌ جۆرێك كه‌ متمانه‌ی هاوڵاتی به‌ ده‌وڵه‌ت زیاتر بكات و وای لێبكات هه‌ست به‌ دڵنیایی بكات
    باسی لەوەشکردوە، "ده‌بێت زیاتر هه‌وڵی هه‌واڵگری هێزه‌ چه‌كداره‌كان چالاك بكرێت، بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌ گه‌وره‌كانی ئه‌منی له‌ عێراقدا، كه‌ پێویستی به‌كاری تایبه‌ت هه‌یه‌ بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌یان".