وه‌زیرى به‌رگرى بۆ تاوتوێكردنى سێ دۆسییه‌ گه‌یشته‌ ئۆكرانیا

ئەمنی
  • 3-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    جومعه‌ عیناد وه‌زیرى به‌رگرى به‌سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته‌ ئۆكرانیا بۆ تاوتوێكردنى سێ دۆسییه‌ى گرنگ.
    وه‌زاره‌تى به‌رگرى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"جومعه‌ عیناد سه‌عدون وه‌زیرى به‌رگرى گه‌یشته‌ كۆمارى ئۆكرانیا ،وله‌ڕێوڕه‌سمێكى فه‌رمییدا پێشوازى له‌وه‌زیرى به‌رگرى وشاندى یاوه‌رى كرا".
    وتیشى"مه‌به‌ست له‌م سه‌ردانه‌ پته‌وكردنى پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە لە هەماهەنگیکردنی یەکتری لە بوارەکانی مەشقی سەربازی و پڕچەککردن و روبەروبونەوەی تیرۆر،وتاوتوێكردنى هاوکاریکردنی یەکتری لە چەندین بابەتی گرنگدا بەتایبەتی لە پەرەپێدانی دامەزراوە سەربازییەکان."
    ئاماژه‌یشى دا"شاندى عێراقى به‌سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیرى به‌رگرى له‌گه‌ڵ لایه‌نى ئۆكرانى پرسه‌ هاوبه‌شه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵاتى دۆست وڕێكاره‌كانى پێشخستنى تاوتوێ كردووه‌".