به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئەمنی ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، رایگه‌یاند، له پارێزگای زیقار دو كه‌س به‌تۆمه‌تی هێرشكردنه سه‌ر كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی هاوكاری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌ستگیركراون.
شانه‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بۆمبێكی چێندراو به‌كاروانی هاوكاری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر رێگای خێرای پارێزگای زیقار ته‌قیوه‌ته‌وه، هیچ زیانێكی گیانی نه‌بوه.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هه‌ردوای ته‌قینه‌وه‌كه هێزه ئه‌منیه‌كان گه‌ڕان و پشكنینیان له‌شوێنی روداوه‌كه ده‌ستپێكردوه، توانیویانه دو كه‌س به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كه ده‌ستگیربكه‌ن و له‌ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌درێت.