به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،له‌گه‌ڵ شاندێكى باڵاى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان گرنگترین ئاسته‌نگییه ئاسایشى وخزمه‌تگوزارییه‌كان كه‌ڕووبه‌رووى كارى حكومه‌ت بۆته‌وه تاوتوێ كرد.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"كازمى چاوى كه‌وت به‌شاندێكى باڵاى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى".
وتیشى"له‌میان دیداره‌كه گرنگترین ئاسته‌نگییه ئاسایشى وخزمه‌تگوزارییه‌كان كه‌ڕووبه‌رووى كارى حكومه‌ت بۆته‌وه خراوه‌ته به‌ر باس،له‌گه‌ڵ دۆسییه سیاسی وئابوورییه‌كان وهه‌موو ئه‌و ڕێكارانه‌ى كه‌ڕۆڵیان ده‌بێت له‌پته‌وكردنى بنه‌ماى هاوكارییه‌كان له‌كار وگه‌شه‌پێدانى نێوان ده‌زگاكانى حكومه‌تى فیدڕاڵى وده‌زگا حكومییه‌كان له‌هه‌رێمى كوردستان".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌یشى دا "سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جه‌ختیكرده‌وه له‌پێویستى كارى هاوبه‌ش له‌نێو سیسته‌مى ئه‌منى عێراقى بۆ پاراستنى گۆڕه‌پانى عێراقى دژى شانه‌كانى ڕێكخراوى تیرۆرستى داعش وئه‌و پاشماوانه‌ى كه‌به‌دواى ده‌رفه‌تێك ده‌گه‌ڕێن بۆ ده‌ركه‌وتن دواى ئه‌وه‌ى گورزى كوشنده‌یان به‌ركه‌وت به‌سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ى عێراق به‌سه‌ر تیرۆر".