كازمی: حكومه‌ت میراتێكی قورسی چه‌ك و ململانێی خێڵی بۆ به‌جێهێشتوین

  • 3-09-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    مسته‌فا كازمی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، له‌سه‌ردانێكدا بۆ باره‌گای ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌ به‌غدا رایگه‌یاند، حكومه‌ت میراتێكی گه‌وره‌ی له‌ چه‌ك و كێشه‌ی نێوان هۆزه‌كان بۆ به‌جێهێشتون.
    به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،هاتووه‌"سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان سه‌ردانی باره‌گای ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی له‌ به‌غدا كرد و له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سوپا و جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان و به‌رپرسی ده‌زگای دژه‌ تیرۆره‌وه‌ پێشوازی لێكراوه‌.
    مسته‌فا كازمی ئاماژەی بەوەشکردوە، گره‌و له‌سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌كات له‌ دابینكردنی ئاسایشدا، به‌ جۆرێك كه‌ متمانه‌ی هاوڵاتی به‌ ده‌وڵه‌ت زیاتر بكات و وای لێبكات هه‌ست به‌ دڵنیایی بكات
    باسی لەوەشکردوە، "ده‌بێت زیاتر هه‌وڵی هه‌واڵگری هێزه‌ چه‌كداره‌كان چالاك بكرێت، بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌ گه‌وره‌كانی ئه‌منی له‌ عێراقدا، كه‌ پێویستی به‌كاری تایبه‌ت هه‌یه‌ بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌یان".
    كازمی رونیکردوەتەوە، حكومه‌ت میراتێكی قورسی چه‌ك و ململانێی خێڵی بۆ به‌جێهێشتون، كه‌ بونه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ و هه‌روه‌ها رێگریكردن له‌ هه‌وڵه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و گه‌شه‌پێدان له‌ وڵاتدا.
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ سه‌رۆك وه‌زیران، سه‌رجه‌م فه‌رمانده‌ ئه‌منیه‌كانی راسپارد بۆ به‌دواداچونكردن له ‌بونی چه‌ك له‌ناو خێڵه‌كان و كاری جددی بكه‌ن بۆ دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی دیكه‌دا بۆ بۆ كۆتاییپێهێنان و سه‌پاندنی شكۆی ده‌وڵه‌ت و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هه‌مو ئه‌و كارانه‌ی كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ئاسایش و سه‌قامگیریی وڵات دروستده‌كه‌ن.