به‌غدا-اه‌ع
سیروان عه‌بدوڵلا سیرینى ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، واده‌ى سازكردنى دانیشتنى یه‌كه‌مى په‌رله‌مانى دیاریكرد.
سیرینى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكى فه‌رمانگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند،دانیشتنى یه‌كه‌مى وه‌رزى یاسادانانى یه‌كه‌م بۆ سێیه‌مین ساڵى یاسادانانى خولى چواره‌مى هه‌ڵبژاردن،ڕۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو له‌كاژێر یه‌كى دواى نیوه‌ڕۆ سازده‌كرێت له‌باڵه‌خانه‌ى ئه‌نجومه‌نه‌كه".
سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،دوێنێ چوارشه‌ممه،ڕایگه‌یاند سبه‌ى پێجشه‌ممه وه‌رزى یاسادانانى نوێى ده‌ستپێده‌كات.
ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"ڕۆژى پێنجشه‌ممه 3/9/2020 وه‌رزى یاسادانانى نوێ ده‌ستپێده‌كات ،وئه‌نجومه‌نه‌كه‌یش ڕۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو ده‌ست به‌كاره‌كانى ده‌كات".
ئه‌میندارى گشتى دووپاتیشیكره‌وه"ده‌بێت سه‌رجه‌م فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان ڕێوشوێنى پێویست بگرنه‌به‌ر وپێداویستیه‌كان دابین بكه‌ن وئاماده‌كارى ته‌واو بكه‌ن له‌پێناو سازكردنى دانیشتنه‌كان وكۆبوونه‌وه‌كانى لیژنه هه‌میشه‌یی وكاتییه‌كان وئاماده‌كارى بۆ سازكردنى دانیشتنه‌كان له‌ڕێگاى بازنه‌ى ته‌له‌فزیۆنى داخراودا ئه‌گه‌ر له‌ڕووى ته‌ندروستییه‌وه پێویست بوو