حه‌لبوسى جه‌ختیكرده‌وه‌ لەسەر گرنگی تەواوكردنی ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو

  • 3-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ لەسەر گرنگی تەواوكردنی ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"حەلبوسی پێشوازی كرد لە لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان.
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى،لە دیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە بارودۆخی وڵات كرا، و تەئكید كرایەوە لەسەر بەردەوامبوونی وتوێژەكان و چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی فیدڕاڵی و حكومەتی هەرێم بەپێی دەستور.
    ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو،هەر لەدیدارەكەدا تاوتوێی پرسی هەڵبژاردن كرا و تەئكید كرایەوە لەسەر گرنگی تەواوكردنی تەواوی ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو.