به‌غدا-اه‌ع
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە،له‌گه‌ڵ دادوەر ئەمیر بەیاتی سەرۆكی لیژنەی ناوەندی قەرەبوكردنەوەی زیانلێكەوتوان میكانزمى ته‌واوكردنى مامەڵەی زیانلێكەوتوان لە ئاكامی پرۆسە و هەڵە سەربازییەكان تاوتوێ كرد
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"حەلبوسی پێشوازی كرد لە دادوەر ئەمیر بەیاتی و،لەدیدارەكەدا تاوتوێی ئەو رێگایانە كرا كە دەبێتە مایەی ئاسانكاری بۆ تەواوكردنی مامەڵەی زیانلێكەوتوان لەگەڵ زیادكردنی هەوڵەكانی لیژنەی ناوەندی و لقەكانی بۆ قەرەبوكردنەوەی زیانلێكەوتوان، و پشتیوانی كردنیان لەرێی زیادكردنی كادری پیشەیی بەجۆرێك پەلەبكرێت لە تەواوكردنی مامەڵەكانیان.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه حه‌لبوسى جەختی كردەوە لەسەر گرنگی قەرەبوكردنەوەی ئەو هاڵاتیانەی ماڵ و موڵكیان لەدەستداوە بەهۆی پرۆسە و هەڵە سەربازییەكان و كردەوە تیرۆریستیەكان، ئەنجومەنی نوێنەرانیش ئامادەیە بۆ پشتیوانی كردنی لیژنەكە و لابردنی بەربەستەكانی بەردەمی.