به‌غدا-اه‌ع-ئامینه سه‌لامى
و:سؤما جاف
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه له‌توانانى هێزى ئاسمانى عێراقى بۆ نۆژه‌ن وچاككردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌كانى ئێف 16.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"به‌رنامه‌ى ئێف 16 له‌ساڵى 2011ه‌وه كارى پێكراوه هه‌ر له‌كاتى واژۆكردنى گرێبه‌ست وناردنى كارمه‌ندانى هونه‌رى بۆ مه‌شقپێكردن وئاماده‌كردنى به‌مه‌به‌ستى نۆژه‌نكردنه‌وه ووه‌رگرتنى ئه‌م جۆره فڕۆكانه".
ڕوونیشیكرده‌وه"كارمه‌ندانى هونه‌رى وئه‌ندازیاره‌كان تواناى ئه‌وه‌یان هه‌یه پرۆسه‌ى چاككردنه‌وه وپڕچه‌ككردن وئاماده‌كردنى ئه‌م فڕۆگه جه‌نگییه پێشكه‌وتووه ئه‌نجام بده‌ن"،ڕوونیشیكرده‌وه"زۆربه‌ى سوپاكانى جیهان ئه‌م جۆره فڕۆكه جه‌نگییانه‌یانه نییه چونكه پێویستى به‌وردبینى كاركردنه وتواناى باڵا به‌تایبه‌ت ئه‌و فڕۆكه‌وانانه‌ى ئه‌م جۆره فڕۆكانه لێده‌خوڕن".
خه‌فاجى وتیشى"عێراق سه‌ركه‌وتوو بوو له‌ئاماده‌كردنى ژێرخان وكارمه‌ندانى هونه‌رى وئه‌ندازیارى بۆ ئه‌نجامدانى زۆربه‌ى كاره‌كان وبه‌ره‌وپێشبردنى ئاستى خواسته‌كان له‌نۆژه‌نكردنه‌وه ئه‌م جۆره فڕۆكه پێشكه‌وتووانه".