به‌غدا-اه‌ع-نه‌میر عه‌لى حسون
و:سۆما جاف
وه‌زاره‌تى كاره‌با،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه به‌ستنه‌وه‌ى تۆڕى كاره‌با له‌گه‌ڵ ئوردن به‌چه‌ند قۆناغێكه‌وه ده‌بێت ،ئاماژه‌یشى دا به‌ستنه‌وه‌ى هێڵى كاره‌با له‌گه‌ڵ ئوردن پێویستى به‌ساڵ ونیوێك بۆ دوو ساڵ ده‌وێت بۆ ته‌واوكردنى.
ئه‌حمه‌د مو‌سا عه‌بادى وته‌بێژى فه‌رمى وه‌زاره‌تى كاره‌با بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هاوكارییه‌كى هاوبه‌ش هه‌یه له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى (جه‌نرال ئیلكتریك)بۆ ده‌ستپێكردنى قۆناغى یه‌كه‌مى،دروستكردنى هێڵى ڕیشه/ قائیم،كه‌به‌ڕێژه‌ى 300 كم ده‌بێت و288 كم له‌نێو خاكى عێراق ده‌بێت و12 كم له‌نێو خاكى ئوردن ده‌بێت".
وتیشى"قۆناغى یه‌كه‌م به150 میگا وات ده‌ستپێده‌كات و960 میگا وات كۆتایی دێت ،به‌و پێیه‌ى هێڵى به‌ستنه‌وه‌كه له‌نێوان عێراق وئوردن ده‌بێت وله‌ئوردنیشه‌وه بۆ تۆڕه‌كانى گواستنه‌وه‌ى میسر ده‌بێت".
ئاماژه‌یشى دا"كاره‌كه به‌چه‌ند قۆناغێكه‌وه ده‌بێت ،ته‌نانه‌ت گه‌ر به‌پێى گه‌ره‌نتى سه‌روه‌رى كاربكه‌ین كه‌وه‌زاره‌تى دارایی بۆ وه‌زاره‌تى كاره‌با ده‌یكات ئه‌و پێویستیمان بۆ ساڵ نیوێك بۆ دوو ساڵ ده‌بێت بۆ ته‌واوكردنى پرۆژه‌كه".