دارایی نوێنه‌رایه‌تى ستراتیژیه‌تێكى نوێ له‌باره‌ى یاساى بوودجه‌ى ده‌خاته‌ڕوو

ناوخۆ
  • 3-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع-نه‌ساڕ حاج

     
    و:سۆما جاف
     
    لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ئاشكرایكرد،لیژنه‌ى بوودجه‌ له‌وه‌زاره‌تى دارایی ده‌ستیكردووه‌ به‌ئاماده‌كردنى پرۆژه‌ى بوودجه‌ى سێ ساڵى داهاتوو،ئاماژه‌یشى دا چاوه‌ڕوانى هاتنى پرۆژه‌ى بوودجه‌ى ئه‌مساڵ 2020 ده‌كات.
    ئه‌حمه‌د سه‌فار بڕیارده‌رى لیژنه‌كه‌ له‌لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"لیژنه‌ى بوودجه‌ له‌وه‌زاره‌تى دارایی ده‌ستیكردووه‌ به‌ئاماده‌كردنى پرۆژه‌ى بوودجه‌ى ساڵانى 2021و2022و2023"،جه‌ختیشیكرده‌وه‌"ستراتیژیه‌تێكى نوێ هه‌یه‌ له‌میان دانانى پرۆژه‌ى بوودجه‌ى سێ ساڵى داهاتوودا".
    وتیشى"بوودجه‌ى ساڵى 2021 پابه‌ندییه‌ وجێ به‌جێ ده‌كرێت،كه‌چى هه‌ردوو بوودجه‌ى ساڵانى 2022 و2023 پلانیان بۆ دانراوه‌،وله‌گه‌ڵ هاتنى واده‌كه‌ى هه‌موارده‌كرێته‌وه‌".
    ئاماژه‌یشى دا"ئه‌م ستراتیژییه‌ته‌ تیشك ده‌خاته‌سه‌ر لایه‌نى وه‌به‌رهێنان وپرۆژه‌كه‌یش پێش كۆتایی هاتنى ئه‌مساڵ ته‌واو ده‌كرێت".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"لیژنه‌ى دارایی چاوه‌ڕوانى ناردنى پرۆژه‌ یاساى بوودجه‌ى ساڵى 2020،بۆ زانینى خه‌رجییه‌كانى 8مانگى ڕابردوو ،وپلانه‌كانى خه‌رجى وكۆكردنه‌وه‌ى داهات وخه‌رجییه‌كان بۆ چوار مانگى داهاتوو"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"لیژنه‌كه‌ ده‌ست به‌دانیشتن وكۆبوونه‌وه‌كانى ده‌كات به‌مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى بابه‌تى ئیستاى دارایی".