بهغدا-اهع
وهزارهتى تەندروستی رایگەیاند، ڤاکسینە روسییەکە لە قۆناغەکانی کۆتایی خۆیدایە و لە کاتی ئامادەبوونیشیدا، حکومەت بە خۆڕایی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشی دەکات.
حازم جەمیلی، بریکاری وەزارەتی تەندروستی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقى(اهع) رایگەیاند، ئەمڕۆ جێگری باڵیۆزی روسیا سەردانی وەزارەتی تەندروستی لە بەغدا کردووە و تێیدا، گفتوگۆ کراوە لەبارەی هێنانی ڤاکسینە روسیەکەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ جێگری باڵیۆزی روسیادا رێککەوتوون کە لەگەڵ کۆمپانیای پەرەپێدەری ڤاکسینەکەدا، دیداری راستەوخۆیان هەبێت و ئەو ئەگەرەشیان تاوتوێکردووە کە ئایا دەکرێت عێراق بەشداری لە قۆناغەکانی ئێستای ڤاکسینەکەدا بکات یان نا.
باسی لەوەشکردووە، کە بە نوێنەرەکەی روسیایان راگەیاندووە، تاوەکو رێکخراوی تەندروستی جیهانیی دان بە ڤاکسینەکەیاندا نەنێت و پشتڕاستی نەکاتەوە، ئەوا عێراق نایهێنتە وڵاتەکەیەوە.