به‌غدا-اه‌ع
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ڕایگه‌یاند هەریەک لە زانکۆکانی بەغدا، بەسڕە و زانکۆی تەکنەلۆجی توانیویانە بچنە پێشبڕکێی باشترین 1500 زانکۆ لەسەر ئاستی جیهان بە گوێرەی ریزبەندی تایمزی بریتانی
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئەوەش هاتوە، بەگوێرەی ریزبەندییەکە هەرسێ زانکۆکە لە ریزبەندییەکەدا کەوتوەنەتە پلەکانی + 1001 لە کۆی 1500 زانکۆ لەسەر ئاستی جیهان..
دامەزراوەی تایمزی بریتانی(Times Higher Education World University) یەکێکە لە دامەزراوەکان کە زانکۆکانی جیهان بۆ باشترکردنی کوالیتی خوێندن و ئاستی زانکۆکان پشتی پێدەبەستن و دامەزراوەکە بۆ دیاریکردنی لیستی ساڵانەی ریزبەندییەکانی پشت دەبەستێت بە چەندین پێوەر لەوانەش بنەماکانی فێرکردن، توێژینەوەی زانستی، پێگەی نێودەوڵەتی، گرنگیدان بە پیشەسازی و چەندین بنەمای دیکەش.