به‌غدا-اه‌ع
ده‌سته‌ى گشتى گومرگى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ڕایگه‌یاند،كۆى داهاتى به‌ده‌ستهاتووى دوێنێ له‌ناوه‌نده گومرگییه‌كان،زیاتر له دووملیار دینار بووه.
ده‌سته‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕوونیكرده‌وه"كۆى داهاتى به‌ده‌ستهاتوو له ناوه‌نده گومرگییه‌كان زیاتر له دوو ملیار دینار بووه سه‌ربارى نه‌هێشتنى باجى گومرگى له‌سه‌ر زۆربه‌ى كاڵا وشمهكهكان وكهمبوونهوهى هاورده‌كراوه‌كان به‌هۆى داخستنى ژماره‌یه‌ك ناوه‌ندى سنوورى به‌هۆى په‌تاى كۆرۆنا.
وتیشى"سه‌ربارى ڕه‌وشى سه‌ختى ئابوورى وته‌ندروستى كهبهرۆكى وڵاتى خۆشه‌ویستمان گرتۆته‌وه كارمه‌ندانى سه‌رجه‌م به‌ڕێوبه‌رایه‌تى وناوه‌نده گومرگییه‌كان به‌رده‌وامن لهپشتیوانیكردنى كاراى گه‌ل ونیشتیمانهكهیان،وڕووبهرووى سه‌رجه‌م ئاسته‌نگه‌كانى كاركردن بوونه‌ته‌وه بۆ به‌ره‌وپێشبردنى كاره‌كانیان وبه‌جێ گه‌یاندنى به‌رزترین داهات".
ده‌سته‌كه وتیشى"ڕۆڵى هه‌بوو لهئاسانكارى هاتنه‌ژووره‌وه‌ى هه‌زاره‌ها بارهه‌ڵگرى ده‌رمان وپێداویستییه پزیشكییه‌كان،وكهرهستهكانى خۆراك وبه‌درێژایی كات به‌شه‌و وڕۆژ،وبهئهرك وچاودێرى ڕاسته‌وخۆى كارگێڕى باڵا لهدهستهكه،به‌مه‌به‌ستى ئاسانكارى هاتنه‌ژووره‌وه‌ى بارهه‌ڵگره‌كانى كه‌ره‌سه سه‌ره‌كی وخۆراكییهكان به‌تایبه‌ت ده‌رمانى مرۆیی بۆ نێو خاكى وڵات به‌مه‌به‌ستى گه‌یشتى بۆ به‌كاربه‌ر له‌سایه‌ى ئه‌م قه‌یرانه‌ى ئێست