سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌ وه‌رزى یاسادانانى نوێى په‌رله‌مان ده‌ستپێده‌كات

ناوخۆ
  • 2-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند سبه‌ى پێجشه‌ممه‌ وه‌رزى یاسادانانى نوێى ده‌ستپێده‌كات.
    ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌ 3/9/2020 وه‌رزى یاسادانانى نوێ ده‌ستپێده‌كات ،وئه‌نجومه‌نه‌كه‌یش ڕۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو ده‌ست به‌كاره‌كانى ده‌كات".
    ئه‌میندارى گشتى دووپاتیشیكره‌وه‌"ده‌بێت سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ڕێوشوێنى پێویست بگرنه‌به‌ر وپێداویستیه‌كان دابین بكه‌ن وئاماده‌كارى ته‌واو بكه‌ن له‌پێناو سازكردنى دانیشتنه‌كان وكۆبوونه‌وه‌كانى لیژنه‌ هه‌میشه‌یی وكاتییه‌كان وئاماده‌كارى بۆ سازكردنى دانیشتنه‌كان له‌ڕێگاى بازنه‌ى ته‌له‌فزیۆنى داخراودا ئه‌گه‌ر له‌ڕووى ته‌ندروستییه‌وه‌ پێویست بوو".