حەلبوسی جەختی كردەوە لەسەر پشتیوانی په‌رله‌مان بۆ حكومەت بەمەبەستی هەنگاوەكانان به‌ره‌و هاریكارى هاوبه‌شى نێوان عێراق وفه‌ڕه‌نسا

  • 2-09-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،جەختی كردەوە لەسەر پشتیوانی په‌رله‌مان بۆ حكومەت بەمەبەستی هەنگاوەكانان به‌ره‌و هاریكارى هاوبه‌شى نێوان عێراق وفه‌ڕه‌نسا.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"حەلبوسی، ئەمرۆ چوارشەممە، پێشوازی كرد لە ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و كاراكردنی هاریكاری هاوبەشی نێوانیان.
    لەسەرەتای دیدارەكە حه‌لبوسى پێشوازی لە سەرۆكی فەرەنسا بۆ عێراق كرد و ئاماژەی بە هەوڵەكانی ئەو وڵاتە كرد لەپشتیوانی بۆ عێراق، لای خۆشیەوە سەرۆكی فەڕەنسا سوپاسی ئەو پێشوازییە گەرمەی كرد كە لێی كراوە و ڕایگەیاند: پەرۆشبووم بۆ سەردانی عێراق كە یەكەم سەردانمە لەدوای سەردانی چەند وەزیرێك ئەوەش بۆ نیشاندانی پشتیوانیمان بۆ عێراق لەو قۆناغە مێژویی و دیموكراتییەی كە پێیدا تێپەڕ دەبێت، وتیشی پەیوه‌ندی نێوان هەردوو وڵات مێژووییە و پێكەوە لە دژی تیرۆر جەنگاوین و ئاماژەیشی بە ئازایەتی هێزە چەكدارەكانی عێراق كرد، سەرۆكی فەڕەنسا جه‌ختیشى كردەوە لەسەر خواستی وڵاتەكەی بۆ بەدیهێنانی هاوبەشی لەگەڵ عێراق و دارشتنی نەخشە رێگایەكی هاوبەشیشى بۆ هاریكاری نێوان هەردوو وڵات ڕاگەیاند.
    لەبەرامبەردا محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران جەختی كردەوە لەسەر پشتیوانی دەسەڵاتی یاسادانان بۆ حكومەت بەمەبەستی هەنگاوەكانی هاریكاری كە بۆ بەرژوەندییەكانی هەردوو گەلی هاورێ ڕەنگدانەوەی دەبێت و جه‌ختیشى كردەوە لەسەر پتەوكردنی دیبلۆماسیەتی پەرلەمانی و كاراكردنی كاری دەسەڵاتەكانی یاسادانان لەهەردوو وڵات.
    حه‌لبوسى ئاماژەشی بە هەوڵەكانی فەڕه‌نسا كرد لەپشتیوانی بۆ عێراق لەشەڕی دژ بە داعش و بەردەوامبوونی ڕاوەدونانی شانە نستوەكانی ، داواشی كرد بۆ هاوكاری زیاتری نێوان عێراق و هاورێیانی بەمەبەستی گرەنتی گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارەكان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
    لای خۆیەوە سەرۆكی فەڕەنسا جه‌ختى كردەوە لەسەر گرتنەبەری ستراتیژیەتێكی ئابوری و كۆمەڵایەتی و فێركاری، ئاماژەشی بە گرنگی بەردەوامبوونی هاریكای نێوان هەردوو وڵات و هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان كرد بۆ جێبەجێكردنی ئەو ستراتیژیەتە ئەوەش لەرێی نوێنەرانیان بەوپێیەی ئەوان نوێنەرن و گوزارشت لەپێداویستی ناوچەكانیان دەكەن، جه‌ختیشی كردەوە كە سەرۆكی كۆمەڵەی فەرەنسی لەگەڵ بەرێزیان بەردەوام دەبێت بۆ هەماهەنگی و هاریكاری نێوان پەرلەمانتاران بەمەبەستی دەستكردن بە جێبەجێ كردنی ئەو ستراتیژیەتە لەسەرتاسەری عێراق و ئاماژەی بەوە كرد كە فەڕه‌نسا ئەو بەربەستانە دەزانێت كە روبەروی عێراق بونەتەوە و ئەویش لەپشتی دەبێت.