به‌غدا-اه‌ع
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار، ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه گه‌لی عیراق سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان بگه‌یه‌نن به كه‌ناری ئارامی و سه‌قامگیری.
نوسينطةى رِاطةياندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"سه‌رۆك به‌رهه‌م،له كۆشكی به‌غدا خوانێكی له‌سه‌ر شه‌ره‌فی ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و وه‌فدی یاوه‌ی سازكرد.
له میانی ئه‌و خوانه‌دا، كه مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و محه‌ممه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و دادوه‌ر فایه‌ق زێدان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری و مه‌دحه‌ت مه‌حمود سه‌رۆكی دادگای فیدراڵی و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و لێپرسراوانی باڵای ھه‌ردوو وڵات و سه‌رۆكی هۆزه عیراقییه‌كان ئاماده‌ی بوون، سه‌رۆك كۆمار جه‌ختیكرده‌وه كه بۆنه‌یه‌كی گرنگه به خۆشی میوانی ئازیزمان ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كۆده‌بینه‌وه و دووپاتیش ده‌كه‌ینه‌وه له گرنگی ئه‌و په‌یوه‌ندییه مێژوییه‌ی كه به فه‌ره‌نساوه ده‌مانبه‌ستێته‌وه، ھاوكات به گرنگییه‌وه ده‌ڕوانینه پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نێوان عیراق و فه‌ره‌نسا.
سه‌رۆك كۆمار ئاماژه‌یكرد بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بۆ عیراق په‌یامێكی گرنگه و به‌بایه‌خێكی زۆره‌وه ده‌ینرخێنین و ئومێده‌واریشین كه ده‌ره‌نجامێكی كرداری لێ بكه‌وێته‌وه كه ببێته مایه‌ی خێر و به‌ھێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو گه‌لی دۆست، سه‌رۆك كۆمار ئه‌وه‌شی راگه‌یاند ئه‌وه‌ی گرنگه كه عیراق ببێته وڵاتێك كه به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی وڵاتانی ناوچه‌كه به یه‌ك بگه‌یه‌نێت، نه‌وه‌ك ببێته گۆڕه‌پانێك بۆ ململانێی لایه‌نه‌كانی دیكه، ھه‌روه‌ھا راشیگه‌یاند گه‌لی عیراق سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان بگه‌یه‌نن به كه‌ناری ئارامی و سه‌قامگیری.
ھاوكات سه‌رۆك كۆمار جه‌ختیكرده‌وه كه تێڕوانینمان بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتیمانییه‌كان له روانگه‌ی پارێزگاریكردن له سه‌روه‌ری و سه‌قامگیری وڵاته‌كه‌مان و ره‌تكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی جه‌مسه‌رگیری ده‌بێت، هه‌روه‌ها كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌مووان ده‌بێت له پێناو چه‌سپاندنی ئاشتی و پێشكه‌وتن و په‌ره‌پێدانی گه‌لان.
سه‌رۆك كۆماری ئه‌وه‌شی وت "ئێمه خۆشحاڵین به‌وه‌ی كه له سه‌رۆك ماكرۆنه‌وه گوێمان لێ‌بوو له باره‌ی ئاماده‌یی فه‌ره‌نسا بۆ پێدانی مافه‌كان و پشتیوانیكردنی عیراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه سیاسی و ئه‌منی و ئابوورییه‌كان، به تایبه‌ت كه پاریس به‌رده‌وام هاوبه‌شێكی ئابووری كارا بووه بۆ عیراق له بواره جیاجیاكاندا، ھه‌روه‌ھا هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له بونیادنانه‌وه‌ی ناوچه ئازادكراوه‌كان.
له‌لای خۆیه‌وه سه‌رۆك ماكرۆن سوپاسی سه‌رۆك به‌رھه‌می كرد بۆ ئه‌و میوانداری و پێشوازییه گه‌رمه و جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی فه‌ره‌نسا بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی دۆستانه و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ عیراق به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی باڵای هه‌ردوو وڵاتی دۆست بكات، و زامنی مافه‌كانی هه‌ردوو گه‌ل بكات له به‌ده‌ست هێنانی ژیانێكی خۆشگوزه‌ران و ئارام‌دا.