به‌غدا-اه‌ع
عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ڕایگه‌یاند وڵات به‌ره‌و شایسته‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان وبه‌شه گه‌وره‌كه‌ى له‌به‌رپرسیارێتى پاراستن وسهرخستنى ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى هێزه ئه‌منییه‌كان.
وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"غانمى له‌میان سه‌ردانێكى بۆ پارێزگاى واست ودیدارى له‌گه‌ڵ پارێزگار وبریكارى وه‌زاره‌تى ناوخۆ بۆ كاروبارى پۆلیس وفهرماندهى پۆلیسى پارێزگاكه ئاماژه‌ى به‌وه‌دا ،وڵات به‌ره‌و شایسته‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌چێت وبه‌شه گه‌وره‌كه‌ى له‌به‌رپرسیارێتى پاراستن وسهرخستنى ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى هێزه ئه‌منییه‌كان".
وتیشى"وه‌زیرى ناوخۆ لهبارهگاى فه‌رمانده‌یی ئۆلیسى پارێزگاى میسان كۆبوونه‌وه‌یه‌كى سازكرد به‌به‌شدارى فه‌رمانده ئه‌منییه‌كان وژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر"،دووپاتیشیكرده‌وه"وه‌زاره‌تى ناوخۆ پاڵپشتى خۆپیشانده‌رانى ئاشتیخواز ده‌كات وحكومه‌تیش به‌په‌رۆشه بۆ به‌جێ گه‌یاندنى داواكارییه ڕهواكان به‌مه‌رجێك به‌شێوازێكى ئاشتیانه گوزارشت له‌مافه‌كانیان بكه‌ن".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه باسى ئه‌وه‌ى كرد"وه‌زیرى ناوخۆ بانگه‌وازى هێزه ئه‌منییه‌كان له‌پارێزگاى واست وحكومه‌تى خۆجێى كرد بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى شكۆى كارمه‌ندى ئه‌منى له‌شه‌قامدا،وده‌بێت یاسا سه‌روه‌ر بێت"،ڕوونیشیكرده‌وه"ده‌ستپاكى وپیشه‌یی وسه‌ربه‌خۆیی وخزمهتكردنى هاوڵاتیان وپتهوكردنى متمانه‌ى به‌كارمه‌ندانى ئه‌منى بنه‌ماى سه‌ره‌كیین به‌بێ ئه‌م بنه‌مایانه ئاسایش ده‌سته‌به‌ر نابێت".