به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه عێراق به‌هێزه‌وه كارده‌كات بۆ پشتیوانیكردنى سه‌قامگیرى ناوچه‌كه.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،پێشوازیكرد له‌ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا،ئه‌ویش له‌میان سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌ى بۆ به‌غداى پایته‌خت"،وتیشى"هه‌ردوولا پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه دوولایه‌نه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵاتى دۆست وڕێكاره‌كانى پته‌وكردنى هاوكارییه هاوبه‌شه‌كانى نێوان هه‌ردوو له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا تاوتوێ كردووه،هه‌روه‌ها هه‌ردوولا گفتوگۆیان كردووه له‌باره‌ى ئاسته‌نگییه‌كان كه‌به‌رۆكى عێراق وناوچه‌كه وجیهان گرتۆته‌وه".
وتیشى"كازمى به‌خێرهاتنى سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا كردووه ،وستایشى ڕۆڵى فه‌ڕه‌نسا كرد له‌پشتیوانیكردنى عێراق له‌سه‌رده‌مى جه‌نگى دژى ڕێكخراوى تیرۆرستى داعش"،ڕوونیشیكرده‌وه"كازمى ستایشى په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵاتى دۆست كردووه،ئاماژه‌یشى به‌و هاوبه‌شییه‌دا كه‌عێراق وفه‌ڕه‌نسا به‌یه‌كه‌و كۆده‌كاته‌وه له‌بوارى په‌یوه‌ندییه ئابوورى وكلتوورییه‌كان وله‌بواره‌كانى به‌ره‌پێشبردنى تواناى ئاسایشى و،ئه‌گه‌رى به‌ره‌وپێشبردنى ئه‌و هاوبه‌شییه بۆ مه‌وداییه‌كى فراوانتر".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه كازمى ئه‌وه‌یشى خستۆته‌ڕوو"عێراق هێشتا له‌لێكه‌وته‌كانى جه‌نگى دژى تیرۆر وئازادكردنى ته‌واوى خاكه‌كه‌ى له‌ڕێكخراوى تیرۆرستى داعش ده‌ژێت،وحكومه‌تیش به‌په‌رۆشه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كان وگه‌ڕاندنه‌وه‌ى هه‌موو ئاواره‌كانى بۆ ناوچه‌كانیان ،ودابینكردنى كه‌شێكى ئارام بۆ ئاواره‌كان"،دووپاتیشیكرده‌وه"وه‌به‌رهێنان له‌بوارى ته‌زۆى كاره‌با له‌به‌رده‌م كۆمپانیا فه‌ڕه‌نسییه‌كان له‌ئاڕادایه ،وعێراقیش به‌ده‌ستى كێشه‌ى به‌رهه‌مهێنانى ته‌زۆرى كاره‌با ده‌ناڵێنێت،ودتوانرێت سوود له‌كارگه‌كانى وزه‌ى ئه‌تۆمى ببینرێت بۆ به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با ،له‌هه‌مان كاتدا عێراق چاوه‌ڕوانى هاوكارى زیاترى هاوبه‌شه له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا به‌تایبه‌ت له‌پرسى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه ڕزگاركراوه‌كان وپرۆگرامى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كان".
لاى خۆیه‌وه ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا دڵخۆشى خۆى ده‌ڕبڕى له‌باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ عێراق،جه‌ختیشیكرده‌وه له"په‌رۆشى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه دوولایه‌نه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان".
ماكرۆن دووپاتیشیكرده‌وه"خوازیارى پته‌وكردنى هاوكارییه‌كانه له‌بواره‌كانى سه‌ربازى وكلتوورى وئابوورى وته‌ندروستى،له‌گه‌ڵ هاوكارییه‌كان له‌بواره‌كانى په‌روه‌رده وخوێندنى باڵا،وهه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه له‌پابه‌ندبوونى وڵاته‌كه‌ى به‌هاوبه‌شى دوولایه‌نى نێوان هه‌ردوو وڵات".
ماكرۆن ڕوونیشیكرده‌وه"عێراق ڕۆڵێكى كاریگه‌رى هه‌یه له‌ناوچه‌كه،جه‌ختیشیكرده‌وه،فه‌ڕه‌نسا وكۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى پشتیوانى عێراق ده‌كه‌ن له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاسته‌نگییه گه‌وره‌كان له‌سه‌روویانه‌وه ئاسته‌نگییه ئه‌منییه‌كان".