هێزه‌ ئه‌منییه‌كان 3 تونێلى داعش له‌كه‌ركوك خاپوور ده‌كه‌ن

ئەمنی
  • 2-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    هێزه‌ ئه‌منییه‌كان توانیان سێ تونێلى داعش له‌كه‌ركوك خاپوور بكه‌ن.
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،بڵاویكرده‌وه‌"هێزێك له‌لیواى 45 توانى په‌ناگه‌یه‌ك وسێ تونێل له‌دۆڵى حه‌شیشه‌ له‌كه‌ركوك خاپوور بكات".
    وتیشى"هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر چوار بۆمبى چێندراویش كرد وسه‌رجه‌م ئه‌و كه‌ره‌سانه‌ دواى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنه‌كه‌ چاره‌سه‌ركران".