به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ،له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گرنگى ڕۆڵى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه وه‌ك به‌شێكى دانه‌بڕاو له‌سیسته‌مى ئه‌منى عێراقى تاوتوێكرد.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"كازمى پێشوازیكرد له‌نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان وشاندى یاوه‌رى وله‌میان دیداره‌كه‌دا،هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگى و پێویستیى كارى پێكه‌وه‌یى و هاوبه‌شیى هه‌موو پێكهاته و لایه‌نه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دییه‌كان و تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌كان كرده‌وه. هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر گرنگیى هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى پێشمه‌رگه و سوپا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و دڵنیابوون له نه‌هێشتنى داعش.
ده‌رباره‌ى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداش، هه‌ردوولا داكۆكییان له به‌رده‌وامیى گفتوگۆكان بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێكى گشتگیرى یه‌كجارى بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و هاوكاریى نێوان حكوومه‌تى فیدرال و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌كان كرده‌وه.
وتیشى"له كۆبونه‌وه‌كه‌دا دۆخى سیاسى و ئه‌منیى عێراق، په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانى به‌تایبه‌تى له بوارى ئابووریدا و هه‌وڵه‌كانى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى، به‌رده‌وامیى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و جموجوڵه‌كانى داعش، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هه‌ردوولا تاوتوێ كران".
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى "گه‌شبینى خۆى ده‌ڕبڕى به‌و هه‌نگاوانه‌ى گیراونه‌ته‌به‌ر له‌پێناو پته‌وكردنى میكانزمه‌كانى كارى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌رێم وحكومه‌تى فیدڕاڵى "،جه‌ختیشى "كورد شانازى به‌ناسنامه‌ى عێراقیبوون ده‌كات ،وپێداگیریش ده‌كه‌ن له‌پێناو سه‌قامگیرى عێراق وئاسایش وسه‌روه‌رییه‌كه‌ى".
بازرانى ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"هه‌رێمى كوردستان شانازى به‌ڕۆڵى عێراق ده‌كات له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمایه‌تى ونێوده‌وڵه‌تى وله‌ژێر ڕۆشنایی ئاڵوگۆڕى سه‌ردانه‌كان له‌ئاسته باڵاكان له‌نێوان عێراق ووڵاتانى دۆست ،ولێكتێگه‌یشتنه سه‌ره‌كییه‌كان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى عێراق وئاسایش وسه‌قامگیرى هه‌رێمى".