حه‌لبوسى وبارزانى گرنگترین یاسا پێویسته‌كان بۆ قۆناغی داهاتوو تاوتوێ ده‌كه‌ن

  • 2-09-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە،له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بارودۆخی سیاسی وئه‌منى ویاسا پێویسته‌كان بۆ قۆناغی داهاتووى تاوتوێكرد.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك په‌رله‌مان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌ " حەلبوسی پێشوازی كرد لە بارزانی ولەدیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەكانی دۆخی تەندروستی و كاریگەرییەكانی لەسەر باری ئابوری وڵات كرا".
    وتیشى"هەر لەدیدارەكە تاوتوێی خشتەی كارەكانی ئەنجومەنی نوێنەران كرا لەگەڵ گرنگترین یاساكان بۆ قۆناغی داهاتوو، لە نێویاندا یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، كە پێشتر ئەنجومەن دەنگی لەسەر دابوو، لەگەڵ گرنگی یەكلایی كردنەوەی بازنەكانی هەڵبژاردن و هەمواری یاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی و چەند یاسایەكی تر.
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌"جەختیش كرایەوە لەسەر بەردەوامبوونی وتوێژەكان و چارەسەركردنی پرسە هەڵپەسێردراوەكان بەپێی دەستوور و كاركردن بۆ سەرخستنی بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی و هەماهەنگی بەمەبەستی تێپەڕاندنی قەیرانەكان و بوژانەوەی وڵات".