به‌غدا-اه‌ع
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار له‌كۆشكى به‌غدا پێشوازیكرد له‌ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا
شایه‌نى باسه ماكرۆن به‌سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته به‌غداى پایته‌خت.
پێشووتر سه‌رۆكایه‌تى كۆمار،دۆسییه‌كانى سه‌ردانه‌كه‌ى ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا بۆ عێراق خسته‌ڕوو.
عه‌لى شوكرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ڕاوێژكاران له‌سه‌رۆكایه‌تى كۆمار بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆك ماكرۆن بۆ به‌غدا تیشك ده‌خاته سه‌ر پته‌وكردنى هاوكارییه‌كانى نێوان عێراق وفه‌ڕه‌نسا ،به‌تایبه‌ت كه‌پاریس خوازیاره هاوكارى عێراق بكات به‌و پێه‌ى ده‌وڵه‌تێكى خاوه‌ن ته‌واوى سه‌روه‌رییه"،وتیشى"فه‌ڕه‌نسا كارده‌كات بۆ پته‌وكردنى بنه‌ماكانى هاوكاریكردن له‌بوارى ئابوورى وبوارى كلتوورى وبوارى ئاسایشى".