هه‌ولێر-اه‌ع-سۆما جاف
به‌ختیار حاجى نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له‌به‌غدا دووپاتیكرده‌وه،نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌به‌غداى پایته‌خت چاوى به‌ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆك فه‌ڕه‌نسا ده‌كه‌وێت.
به‌ختیار حاجى به‌ڕێوبه‌رى كاروبارى په‌یوه‌ندییه‌كان وچاودێرى له‌نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم له‌به‌غدا بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"نێچرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات بۆ دیدارى له‌سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا ، چونکە لەبەر کەمیی کات ماکرۆن ناتوانێت سەردانی ھەولێر بکات".
له‌باره‌ى بوودجه حاجى روونیكرده‌وه"بریكارى وه‌زیرى پلاندانان وبه‌رێوبه‌رى گشتى بوودجه له‌هه‌رێم له‌به‌غدان به‌مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له‌بنه‌ماى ستراتیژى گشتى بوودجه‌ى فیدڕاڵى بۆ ساڵانى 2021و 2022 و2023"،پێشبینیشى كرد"شاندێكى حكومى له‌هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا بكات به‌مه‌به‌ست دانوستاندن".
پێشووتر سه‌رۆكایه‌تى كۆمار،دۆسییه‌كانى سه‌ردانه‌كه‌ى ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا بۆ عێراق خسته‌ڕوو.
عه‌لى شوكرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ڕاوێژكاران له‌سه‌رۆكایه‌تى كۆمار بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆك ماكرۆن بۆ به‌غدا تیشك ده‌خاته سه‌ر پته‌وكردنى هاوكارییه‌كانى نێوان عێراق وفه‌ڕه‌نسا ،به‌تایبه‌ت كه‌پاریس خوازیاره هاوكارى عێراق بكات به‌و پێه‌ى ده‌وڵه‌تێكى خاوه‌ن ته‌واوى سه‌روه‌رییه"،وتیشى"فه‌ڕه‌نسا كارده‌كات بۆ پته‌وكردنى بنه‌ماكانى هاوكاریكردن له‌بوارى ئابوورى وبوارى كلتوورى وبوارى ئاسایشى".
ڕایشیگه‌یاند"فه‌ڕه‌نسا كارده‌كات بۆ پتشیوانیكردنى هه‌موو ئه‌ركه فه‌رمییه‌كان كه‌بانگه‌وازى پته‌وكردنى سه‌روه‌رى عێراق ده‌كه‌ن ومامه‌ڵه له‌گه‌ڵ عێراق ده‌كه‌ن به‌وه‌ى وڵاتێكى خاوه‌ن ته‌واوى سه‌روه‌رییه".
شوكرى وتیشى"فه‌ڕه‌نسا چالاكى گرنگى هه‌یه له‌عێراقدا له‌پاڵپشتى كردنى ئه‌ركى عێراق له‌شه‌ڕكردن دژى تیرۆرستانى داعش