بانكى ڕافیده‌ین:خه‌رجكردنى مووچه‌ى زۆربه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌ت بۆ مانگى ئاب كۆتایی هات

ناوخۆ
  • 2-09-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    بانكى ڕافیده‌ین،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند ڕێوشوێنه‌كانى خه‌رجكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى زۆربه‌ى فه‌رمانگه‌كانى ده‌وڵه‌ت بۆ مانگى ئاب كۆتایی هات.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى بانكى ڕافیده‌ین له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"شایسته‌ داراییه‌كانى زۆربه‌ى فه‌رمانبه‌رانى فه‌رمانگه‌كانى ده‌وڵه‌ت كه‌مووچه‌كانیان لاى بانكى ڕافیده‌ین جێگیر كردووه‌ له‌ڕێگاى كه‌ره‌سه‌كانى خه‌رجى ئه‌لیكترۆنى دابه‌شكرا".
    وتیشى"كارمه‌ندانى كارگێڕى گشتى ولقه‌كانى هه‌موو تواناكانیان خسته‌گه‌ڕ بۆ خێراكردنى به‌جێ گه‌یاندنى خه‌رج كردنى مووچه‌كان به‌شێوازى ئه‌لیكترۆنى وبه‌رده‌وام بوون له‌شوێنى كاره‌كانیان له‌پێناو خه‌رجكردنى شایسته‌ داراییه‌كانى فه‌رمانبه‌ران له‌كاتى دیاریكراودا".