قاهیره:ئیسرا خه‌لیفه
و:سۆما جاف
هه‌ردوو لایه‌نى عێراقى ومیسرى كۆبوونه‌وه‌كانى نێوانیان چڕكردۆته‌وه بۆ سازكردنى لیژنه‌ى باڵاى هاوبه‌ش نێوان هه‌ردوولا له‌داهاتویه‌كى نزیكدا،كه‌بڕیاره له‌به‌غدا له‌نێوان مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ومسته‌فا مه‌دبولى هاوتا میسرییه‌كه‌ى له‌داهاتوویه‌كى نزیكدا سازبكرێت.
ئه‌حمه‌د نایف دلێمى باڵیۆزى عێراق له‌قاهیره ونوێنه‌رى هه‌میشه‌ییش له‌كۆمكارى عه‌ره‌بى له‌میان دیدارێكى له‌گه‌ڵ هاله سه‌عید وه‌زیرى پلاندانان وگه‌شه‌پێدانى ئابوورى میسر ڕایگه‌یاند:عێراق له‌ئێستادا بۆته گۆڕه‌پانى ڕاكێشانى كۆمپانیا ووبه‌رهێنانه ده‌ره‌كییه‌كان به‌تایبه‌ت دواى به‌جێ گه‌یاندنى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆرستانى داعش وده‌سته‌به‌ركردنى ئاسایشى وڵات وكرانه‌وه‌ى سیاسى به‌سه‌ر ده‌وروبه‌رى هه‌رێمایه‌تى ونێوده‌وڵه‌تى،جه‌ختیشى كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگى سازانى ستراتیژیه‌تى هاوكارییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵاتى برا،ڕوونیشیكرده‌وه له‌ئێستادا هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كرێت بۆ شیكردنه‌وه‌ى ڕشنوسى ڕێككه‌وتنه‌كان ویاداشتنامه‌ى لێكتێگه‌یشتنى پێشنیاركراو له‌لایه‌ن میسره‌وه،بۆ گه‌یشتن به‌واده‌یه‌كى كۆتایی له‌باره‌ى سازكردنى لیژنه‌ى باڵا كه‌بڕیاره له‌به‌غدا بێت.
باڵیۆز دلێمى ستایشى سه‌ركه‌وتنه‌كان كرد كه‌وه‌زاره‌ته‌كه به‌ده‌ستیهێناوه وهه‌وڵه‌كانى گۆڕینى میسر بۆ ناوه‌ندێكى هه‌رێمایه‌تى وه‌به‌رهێنانى گرنگى ناوچه‌كه كه‌زۆربه‌ى سێكته‌ره ئابوورییه‌كان ده‌گرێته‌وه،له‌گه‌ڵ ڕۆڵى له‌هه‌بوونى بۆچوونێكى میسرى ئاواته‌خواز بۆ ساڵى 2030.
میسر له‌پێشه‌نگى ئه‌و وڵاتانه‌یه كه‌بۆچوون وپلانێكى درێژخایه‌نى گرتۆته ئه‌ستۆ بۆ گه‌شه‌پێدانى به‌رده‌وام،وعێراقیش هه‌وڵده‌دان هاوكارییه‌كى به‌رهه‌مدار له‌نێوان هه‌ردوو وڵات هه‌بێت،كه‌خواستى گه‌لانى هه‌ردوو وڵات ده‌سته‌به‌ر بكات له‌دروستكردنى پرۆژه‌كانى هاوكارى وئاڵوگۆڕى شاره‌زاییه‌كان وهاوبه‌شى كردنى ئه‌زمونه‌كان كه‌بریتیین له بوارى گه‌وره وجۆراوجۆر ،به‌و پێیه‌ى ڕۆڵى هه‌بێت له‌پته‌وكردنى دۆخى ئابوورى وگه‌شه‌پێدانى هه‌ردوو وڵات.
لاى خۆیه‌وه سه‌عید دووپاتیكرده‌وه،حكومه‌تى میسرى به‌په‌رۆشه بۆ سازكردنى لیژنه‌كه له‌نزیكترین كاتدا ،چونكه لیژنه‌ى هاوبه‌ش ،یه‌كێكه له‌میكانزمه‌كانى كاراكردنه‌وه‌ى هاوكارییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات له‌زۆربه‌ى بواره‌كاندا،هیوایشى خواست له‌ماوه‌ى داهاتوودا په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان عێراق ومیسر به‌ره‌وپێشبچێت وئاسۆییه‌كى نوێى په‌یوه‌ندییه‌كان بكرێته‌وه.
وه‌زیرى پلاندانانى میسر جه‌ختیشیكرده‌وه له‌گرنكى هاوكارى ستراتیژى نێوان هه‌ردوو وڵاتى برا ،كه‌ده‌بێته هۆكارى زیادبوونى بواره‌كانى هاوكارى هاوبه‌ش وئاڵوگۆڕى شاره‌زاییه‌كان له‌زۆربه‌ى كه‌رته‌كانى وه‌به‌رهێنان.