به‌غدا-اه‌ع-ئامینه سه‌لامى
و:سۆما جاف
نه‌جم جبورى پارێزگارى نه‌ینه‌وا،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،هه‌زاره‌ها خێزانى ئێزیدى ئاواره‌بوو گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوچه‌كانى خۆیان له‌شارۆچكه‌ى شه‌نگال.
جبورى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هێشتا زۆربه‌ى ئێزیدییه‌كان له‌پارێزگاى دهۆك ماونه‌ته‌وه"،وتیشى"له‌ڕۆژانى ڕابردوو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سازكرا له‌گه‌ڵ شاندى سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌ریق عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌رى جێگرى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان وڕاوێژكاره‌كانى له‌شه‌نگال،بۆ ئاسانكارى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كانى ئێزیدى".
وتیشى"له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك ڕێككه‌وتوون له‌نێویشیاندا،دابینكردنى بوودجه‌یه‌كى دیاریكراو به‌مه‌به‌ستى هاریكاریكردن خێزانه‌كان له‌كاتى گه‌ڕاندنه‌وه‌یان وپێشكه‌ش كردنى خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ خێزانه گه‌ڕاوه‌كان".