ده‌سته‌ى ده‌روازه‌كان: زیاتر له‌107 ملیار دینار داهاتى باج وگومركى بووه‌ له‌مانگى ئاب

ناوخۆ
  • 2-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان ڕایگه‌یاند زیاتر له‌ 107 ملیار دینار داهاتى گومركى وباج له‌مانگى ئاب به‌ده‌ستهاتووه‌
    ده‌سته‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"كۆى داهاتى به‌ده‌ستهاتوو له‌(10)ده‌روازه‌ى سنوورى له‌كۆى (21)ده‌روازه‌ى سنوورى كه‌زۆربه‌یان به‌هۆى ڕێوشوێنه‌كانى خۆپارێزى بۆ ڕێگاگرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا داخراون گه‌یشتۆته‌ (107,269,418,500) ملیار دینار عێراقى كه‌له‌داهاتى گومركى وباجى ئاڵوگۆرى بازرگانى له‌ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان بۆ مانگى ئابى ڕابردوو ساڵى 2020 به‌ده‌ستهاتووه‌ وبه‌جیاوازى زیادكردنى (10)ملیار دینار عێراقى له‌گه‌ڵ مانگى ته‌مموزى ڕابردوو".
    ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان ئامارى سه‌رپێچییه‌كانى خسته‌ڕوو كه‌له‌لایه‌ن ده‌سته‌كه‌ بۆ مانگى ئاب چاودێرى كراوه‌ كه‌گه‌یشتۆته‌ (225) سه‌رپێچى وله‌ژێر چه‌ند ناونیشانى جیاواز(ده‌ستكارى كێش وگۆڕینى كوالێتى كاڵاكه‌ وكه‌منه‌كردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى مۆڵه‌تى هاورده‌ركراو دزه‌پێكردنى ئۆتۆمبێلى خواره‌وه‌ى مودێل ساخته‌كارى له‌مامه‌ڵه‌ى گومركى وپسووله‌ى وه‌رگرى داهات وبڕوانامه‌ى هاوتاكردن وبڕوانامه‌ى ڕێگه‌پێدان....هتد)
    ده‌سته‌كه‌ له‌میان ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى دووپاتیكرده‌وه‌"له‌هه‌وڵى به‌رده‌وام دایه‌ وهه‌نگاو ده‌نێت بۆ فراوانكردنى داهاته‌كانى وڵات له‌پێناو تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانى دارایی كه‌به‌رۆكى عێرق گرتۆته‌وه‌،له‌میان كاركردن به‌رۆحییه‌تى یه‌ك تیم ویه‌كخستنه‌وه‌ى هه‌وڵى هه‌موو فه‌رمانگه‌كانى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانى داهاتى به‌رزى گونجاو له‌گه‌ڵ پاڵپشتى حكومى وڕاسپارده‌كانى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران له‌پته‌وكردنى دۆخى ئه‌منى وسه‌پاندنى شكۆى وڵات ودابینكردنى ژینگه‌یه‌كى ئارام بۆ كارمه‌ندانى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان".