به‌غدا-اه‌ع
په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند،ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا به‌سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته به‌غداى پایته‌خت.
پێشووتر سه‌رۆكایه‌تى كۆمار،دۆسییه‌كانى سه‌ردانه‌كه‌ى ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا بۆ عێراق خسته‌ڕوو.
عه‌لى شوكرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ڕاوێژكاران له‌سه‌رۆكایه‌تى كۆمار بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆك ماكرۆن بۆ به‌غدا تیشك ده‌خاته سه‌ر پته‌وكردنى هاوكارییه‌كانى نێوان عێراق وفه‌ڕه‌نسا ،به‌تایبه‌ت كهپاریس خوازیاره هاوكارى عێراق بكات به‌و پێه‌ى ده‌وڵه‌تێكى خاوه‌ن ته‌واوى سه‌روه‌رییه"،وتیشى"فه‌ڕه‌نسا كارده‌كات بۆ پته‌وكردنى بنه‌ماكانى هاوكاریكردن له‌بوارى ئابوورى وبوارى كلتوورى وبوارى ئاسایشى".
ڕایشیگه‌یاند"فه‌ڕه‌نسا كارده‌كات بۆ پتشیوانیكردنى هه‌موو ئه‌ركه فه‌رمییه‌كان كهبانگهوازى پته‌وكردنى سه‌روه‌رى عێراق ده‌كه‌ن ومامه‌ڵه له‌گه‌ڵ عێراق ده‌كه‌ن به‌وه‌ى وڵاتێكى خاوه‌ن ته‌واوى سه‌روه‌رییه".
شوكرى وتیشى"فه‌ڕه‌نسا چالاكى گرنگى هه‌یه له‌عێراقدا له‌پاڵپشتى كردنى ئه‌ركى عێراق له‌شه‌ڕكردن دژى تیرۆرستانى داعش