به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"لیژنه‌ى دروستكراو بۆ ئاماده‌كردنى(بڕگه‌ى دووه‌م)له‌باره‌ى بۆچوونێكى پێشكه‌وتوو بۆ ساڵى خوێندنى داهاتوو،به‌سه‌رۆكایه‌تى عه‌لى زوبه‌یدى راوێژكارى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوانى سازكرد به‌به‌شدارى به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كان له‌نێویشیاندا سه‌رپه‌رشتیارى وپرۆگرامه‌كان وهه‌ڵسه‌نگاندن وتاقیكردنه‌وه‌كان وخوێندنى گشتى وپلاندانانى په‌روه‌رده‌یی وپێشكه‌وتنى دامه‌زراوه‌یی،به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌كردنى بۆچوونێكى پێشكه‌وتوو بۆ ساڵى خوێندنى 2020 - 2021 له‌سایه‌ى دۆخى ئێستا وگۆڕانكارییه‌كانى داهاتوو وپێشهاته‌كانى په‌تاى "كۆرۆنا".
وتيشى"دوای کوبوونەوەی فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی وەزارەتی پەروردە لەگەڵ لیژنەی تایبەت بە ئامادەکاریی بۆ دەسپێکی ساڵی خوێندنی 2020-2021، ژمارەیەک ڕاسپاردە ئاڕاستەی وەزیری پەروردە کراون کە لە هەموویان گرنگتر ئەوەیە کە دەبێت میکانزمی خۆگونجاندن لەگەڵ پەتای کۆرۆنا بۆ ئەمساڵی خوێندن جێبەجێبکرێت."
ئاماژە بەوەشکراوە: "وەزارەتی پەروردە بەنیازە بۆ ساڵی خوێندنی داهاتوو شێوازی خوێندن لە خوێندنگاکان‌دا ئاوێتە بکات لەنێوان خوێندنی ئاسایی ناو پۆل و خوێندنی ئەڵکترۆنی."
بەگوێرەی ڕاگەیةندراوەکە: "کەمکردنەوەی ماوەی وانەی خوێندن بۆ 30 خولک و سنوردارکردنی ژمارەی قوتابیان بۆ 15 قوتابی لە پۆلێکدا، لەو ڕاسپاردانەن کە ئاڕاستەی وەزیری پەروردەی عێراق کراون".
ئەوەشخراوەتەڕوو، هاوشان لەگەڵ ئەو ڕاسپاردانەدا دەبێت ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەوردی لە ناوەندەکانی خوێندا جێبەجێبکرێن، وەک پاراستنی مەودای خۆپارێزی لە نەخۆشییەکە لەنێوان قوتابیان و مامۆستیان و ڕێگری‌کردن لە دروستبوونی جەنجاڵی لە ناو خوێندنگاکان‌دا.
وەزارەتی پەروەردە جەختلەوەشکردووەتەوە: "دەبێت میکانزمێکی تایبەت بە خوێندنی ئەلکترۆنی دیاربکرێت و بەزووترین کات پایەکانی ئەو پڕۆژەیە پتەو بکرێن، لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە خوێندکاران و ماموستایان لەسەر ئەو جۆرە خوێندنە ڕابهێنرێن و لەهەمانکاتیشدا دەبێت ئەو بابەتانەی کە بەهۆی پەتاکەوە لەساڵی خوێندنی ڕابردوودا نەخوێندراون ئەمساڵ قەربووبکرێنەوە.