به‌غدا-اه‌ع
هیشام داوود ڕاوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتیكرده‌وه حكومه‌ت ڕێگه‌نادات به‌زیاده‌ڕه‌وى كردنه سه‌ر مۆڵكى گشتى وتایبه‌ت ،ئاماژه‌یشى به‌ڕه‌تكردنه‌وه‌ى پشێوى دا كه‌بۆته پێشه لاى كه‌سانێك وحكومه‌تیش به‌رپرسیارێتى جێ به‌جێ كردنى یاسا ده‌گرێته ئه‌ستۆ وهه‌روه‌ها په‌سه‌ندكردنى دروستكردنى ده‌زگاى زه‌به‌لاح بۆ وه‌به‌رهێنانى غاز ڕاگه‌یاند.
داوود له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى كه‌په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئاماده‌ى بوو،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"پرۆسه‌ى لاوازكردنى ده‌وڵه‌ت وپیشاندانى به‌وه‌ى ناتوانێت هاوڵاتیان بپارێزێت پرسێكى زیان به‌هه‌موومان ده‌گه‌یه‌نێت"،ڕوونیشیكرده‌وه"شكۆى وڵات پرسێكى سه‌ره‌كییه"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"كۆنترۆڵكردنى چه‌كى نایاسایی له‌ڕێگاى به‌هێزكردنى وڵات له‌هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه دێته دى".
وتیشى"كه‌مبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى توشبووانى كۆرۆنا جێى دڵخۆشییه ووه‌زاره‌تى ته‌ندروستیش هه‌موو ڤاكیسنه‌كانى دابینكردووه كه‌له‌جیهاندا هه‌یه"،وتیشى"وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى نزیكه‌ى 450هه‌زار ده‌مامكى به‌سه‌ر زیاره‌تكاران له‌ڕۆژى عاشورادا دابه‌شكردووه".
ئاماژه‌یشى دا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندى ده‌ڕبڕیوه له‌سه‌ر دروستكردنى وده‌زگاى زه‌به‌لاح بۆ وه‌به‌رهێنانى غاز بۆ به‌رژه‌وه‌ندى كۆمپانیاى غازى به‌سڕه به‌ڕێژه‌ى 400ملیۆن پێ سیجاى پێوانه‌یی له‌ڕۆژێكدا"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندیشى ده‌ڕبڕیوه به‌ده‌ستكردن به‌جێ به‌جێ كردنى پرۆژه‌ى وبه‌رهێنانى غازى ناسڕییه به‌ڕێژه‌ى 200 ملیۆن پێ سیجا ڕۆژانه"،ڕوونیشیكرده‌وه"ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ره‌زامه‌ندى داوه له‌سه‌ر پێشنیارى وه‌زیرى ڕ‌ۆشنبیرى به‌دیاریكردنى ڕۆژى نیشتیمانى عێراق".
داوود له‌درێژه‌ى قسه‌كانى وتیشى"عێراق خه‌ریكه ڕۆڵێكى گرنگ ده‌گێڕێت له‌ناوچه‌كه"،ئاماژه‌یشىدا"چه‌ند سه‌ردانێكى چاوه‌ڕوانكراو له‌نێوان عێراق وسعودیه ئه‌نجام ده‌درێت"،ڕوونیشیكرده‌وه فه‌ڕه‌نسا ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندى ئابوورى له‌گه‌ڵ عێراق دروست بكات.
سه‌رۆك وه‌زیران باسى ئه‌وه‌یشى كرد سه‌رۆك وه‌زیران رێنمایی داوه‌ته وه‌زیره‌كان به‌دواى گه‌نده‌ڵى ودوو مووچه‌یی وفێڵكردن له‌یاسا وبه‌فیرۆدانى سامانى گشتى بگه‌ڕێن.