به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى
و:سۆما جاف
لیژنه‌ى ده‌ستپاكى نوێنه‌رایه‌تى ستایشى هه‌نگاوه‌كانى سه‌رۆك وه‌زیران له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى فراوان له‌وڵات كرد،وچه‌ند ڕێگایه‌كى زانستى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى دیاریكرد.
په‌رله‌مانتار حه‌سه‌ن شاكر ئه‌ندامى لیژنه‌كه له‌لێداونێك بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئاڕاسته‌كه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران به‌پێكهێنانى شانه‌یه‌ك یاخود لیژنه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى هه‌نگاوێكى باشه به‌ڕێره‌وێكى دروست"،داوایشى له‌حكومه‌ت كرد میكانزمى دروست په‌یڕه‌وبكات له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى زه‌به‌لاحه‌كانى گه‌نده‌ڵى.
وتیشى"ده‌بێت سه‌رچاوه‌كانى گه‌نده‌ڵى ومیكانزمى بڵاوبوونه‌وه‌ى له‌عێراق دیارى بكرێن وته‌واوى زانیارییه‌كان كۆبكرێته‌وه بۆ دروستكردنى داتایه‌كى ته‌واو ،وپاشان ڕاگرتنى گه‌نده‌ڵكاران وڕه‌وانه‌كردنیان بۆ دادگا بۆ ئه‌وه‌ى به‌سزاى دادپه‌روه‌رى خۆیان بگه‌ن"،وتیشى"گه‌نده‌ڵى به‌شێوه‌یه‌كى فراوان له‌عێراق بڵاوبۆته‌وه،بۆیه پێویستى به‌كارى ڕاسته‌قینه وجددى هه‌یه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى".
ڕوونیشیكرده‌وه"زه‌به‌لاحه‌كانى گه‌نده‌ڵى باڵاده‌ستن له‌وه‌زاره‌ت وفه‌رمانگه‌كانى ده‌وڵه‌ت بۆیه ده‌بێت به‌سزاى خۆیان بگه‌ن".
پێشووتر مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى باڵاى په‌یوه‌ست به‌كه‌یسه‌كانى گه‌نده‌ڵى وتاوانه نائاساییه‌كانى ڕاگه‌یاند وهه‌روه‌ها كۆتایی هاتنى قۆناغى یه‌كه‌مى به‌داواداچوونى ڕاستییه‌كانى پێشیلكارییه‌كان دژى خۆپیشانده‌رانى تشرینى یه‌كه‌م ڕاگه‌یاند