به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،چه‌ند لایه‌نێك هه‌ن سوود له‌ئاژاوه‌گێرى وه‌رده‌گرن.
كازمى له‌میان دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێك كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"چه‌ند لایه‌نێك هه‌ن سوود له‌ئاژاوه‌گێڕى وه‌رده‌گرن وكارده‌كه‌ین به‌هێزه‌وه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى شكۆى وڵات وبه‌رزكردنه‌وه‌ى وره‌ى هێزه قاره‌مانه‌كانمان كه‌له‌ماوه‌ى ڕابردوودا تێكشكا".
وتیشى"چه‌ند پرۆسه‌یه‌كمان هه‌یه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى شكۆى وڵات وسه‌پاندنى یاسا وده‌بێت وه‌زیره‌كان گوێ له‌داواكارى خۆپیشانده‌ران بگرن وڕێوشوێنى به‌په‌له بگرنه به‌ر وڕاشكاوانه بن له‌گه‌ڵ ڕاى گشتى له‌باره‌ى ئه‌و ئاسته‌نگییانه‌ى ڕووبه‌رووى وڵات بۆته‌وه".
ئاماژه‌یشى دا"ده‌بێت ڕێگر بین له‌وه‌ى ڕێوشوێنه بیرۆكراتییه‌كان پلانى حكومه‌ت په‌كبخه‌ن،وهه‌ندێك بڕیارى هه‌ن له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه ده‌كراوه بۆ جێ به‌جێ كردنى پرۆژه‌كان كه‌خزمه‌تى هاوڵاتیان ده‌كه‌ن وده‌بێت وه‌زیره‌كان به‌به‌رده‌وامى چاودێرى بكه‌ن وڕاپۆرتێك له‌باره‌ى ڕێره‌وى جێ به‌جێ كردنى پێشكه‌ش بكه‌ن".