به‌غدا-اه‌ع-نه‌ساڕ حاج
و:سۆما جاف
سه‌رۆكایه‌تى كۆمار، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،دۆسییه‌كانى سه‌ردانه‌كه‌ى ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا بۆ عێراق خسته‌ڕوو.
عه‌لى شوكرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ڕاوێژكاران له‌سه‌رۆكایه‌تى كۆمار بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆك ماكرۆن بۆ به‌غدا سبه‌ى چوارشه‌ممه‌یه،وتیشك ده‌خاته سه‌ر پته‌وكردنى هاوكارییه‌كانى نێوان عێراق وفه‌ڕه‌نسا ،به‌تایبه‌ت كهپاریس خوازیاره هاوكارى عێراق بكات به‌و پێه‌ى ده‌وڵه‌تێكى خاوه‌ن ته‌واوى سه‌روه‌رییه"،وتیشى"فه‌ڕه‌نسا كارده‌كات بۆ پته‌وكردنى بنه‌ماكانى هاوكاریكردن له‌بوارى ئابوورى وبوارى كلتوورى وبوارى ئاسایشى".
ڕایشیگه‌یاند"فه‌ڕه‌نسا كارده‌كات بۆ پتشیوانیكردنى هه‌موو ئه‌ركه فه‌رمییه‌كان كهبانگهوازى پته‌وكردنى سه‌روه‌رى عێراق ده‌كه‌ن ومامه‌ڵه له‌گه‌ڵ عێراق ده‌كه‌ن به‌وه‌ى وڵاتێكى خاوه‌ن ته‌واوى سه‌روه‌رییه".
شوكرى وتیشى"فه‌ڕه‌نسا چالاكى گرنگى هه‌یه له‌عێراقدا له‌پاڵپشتى كردنى ئه‌ركى عێراق له‌شه‌ڕكردن دژى تیرۆرستانى داعش ،به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى پێش چه‌ند ڕۆژێك وه‌زیرى سوپاى فه‌ڕه‌نسا سه‌ردانى عێراقى كرد،وجه‌ختیشی كرده‌وه كه‌كارده‌كات به‌هه‌موو توانایه‌كه‌وه بۆ پشتیوانى وپتهوكردنى توانا ئه‌منییه‌كان هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق به‌تایبه‌ت له‌بوارى مه‌شقپێكردن"،ڕوونیشیكرده‌وه فه‌ڕه‌نسا ڕۆڵى هه‌بووه له‌شه‌ڕى دژى داعش".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"عێراق خوازیارى پته‌وكردن وبهردهومیدانى هاوكارییه‌كانه له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا وبهرهپێشبردنى له‌بواره‌كانى دیكه".