به‌غدا-اه‌ع
عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆ ڕێنمایی دا له‌نه‌هێشتنى تاوان ته‌كنیكى نوێ به‌كاربهێندرێت.
لیوا سه‌عه‌د مه‌عه‌ن به‌ڕێوبه‌رى په‌یوه‌ندییه‌كان وڕاگه‌یاندن له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ،له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆ ڕێنمایی دا ته‌كنیكى نوێ وپێشكه‌وتوو به‌كاربهێندرێت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن وخێرایی گه‌یشتن به‌تاوانباران له‌كاتى ئه‌نجامدانى تاوانه‌كان".
غانمى جه‌ختیشى كرده‌وه له"گرنگى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان وبه‌ده‌ستهێنانى متمانه‌یان".
شایه‌نى باسه لیوا خالید محه‌ننا وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"فه‌رمانى باڵا له‌لایه‌ن مسته‌فا كازمى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانه‌وه ده‌ركراوه ،به‌سه‌رپه‌رشتى وچاودێرى وه‌زیرى ناوخۆ،له‌نێویشیاندا به‌رپاكردنى پشكنینى فراوان بۆ ئه‌و ناوچانه‌ى ناكۆكى عه‌شایرى تیایدا ده‌كرێت،ودهستبهسهرداگرتنى چه‌ك به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه چ سوك بێت یان مامناوه‌ند".
ئاماژه‌یشى دا"له‌داهاتوودا ڕێوشوێنى فراوانتر له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كان وبهڕێوبهرایهتییهكانى پۆلیس ده‌گیرێته‌به‌ر بۆ سه‌پاندنى ئاسایش وهه‌وڵى ده‌سته‌به‌سه‌رداگرتنى ئه‌م چه‌كانه كه‌بۆ تۆقاندنى هاوڵاتیانى بێتاوانى به‌كاردێت".