به‌غدا-اه‌ع
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكى كۆمار ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه عێراقییه‌كان چاوه‌ڕوانى قۆناغێكى نوێ ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"سه‌رۆك به‌رهه‌م له‌میان پێشوازیكردنى له‌جنین هینیس بلاسخارت نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق،ئاماژه‌ى دا عێراقییه‌كان چاوه‌ڕوانى قۆناغێكى نوێ ده‌كه‌ن كه‌تیایدا ئاسایش وسه‌قامگیرى وگه‌شه‌پێدان ده‌سته‌به‌ر بێت"،جه‌ختیشیكرده‌وه له‌سه‌ر"گرنگى ڕۆڵى ڕێكخراوه‌كه وئه‌ركه‌كانى له‌پاڵپشتى كردنى پرۆسه‌ى دیموكراسى له‌وڵاتدا ،به‌تایبه‌ت ئه‌م ڕه‌وشه‌ى ئێستا كه‌عێراق تیایدا هه‌وڵى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ده‌دات له‌ماوه‌ى داهاتوودا".
لاى خۆیه‌وه بلاسخارت پشتیوانى ڕێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى وپته‌وكردنى كارى ده‌زگاكانى وبه‌رده‌ومیدان به‌پێشكه‌شكردنى ڕاوێژكارى ویاره‌مه‌تیدانى دووپاتكرده‌وه،به‌شێوازێك خواست وهیوا عێراقییه‌كان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان جێ به‌جێ بكات.