ده‌سته‌ى گومركى: له‌ چەند مانگی داهاتوودا داهاته‌كان زیاد ده‌بێت

ناوخۆ
  • 1-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌سڕه‌-اه‌ع

     
    خالید سەڵاح ،بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گومرکەكان،  رایگەیاند كە لە میانی چەند مانگی داهاتوودا، بەشێوەیەكی بەرچاو داهاتی گومرکیی لە سەرجەم دەروازە سنوورییەكاندا زیاد دەبێت.
    سەڵاح لە لێدوانێكی بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"لە میانی چەند مانگی داهاتوو داهاتی گومرکیی لەسەرجەم دەروازە سنوورییەكاندا بەڕێژەی 40 لەسەدا زیاد بێت".
    وتیشی: "پلانی باشمان داوە بۆ چارەسەركردنی لێكەوتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ  لە دەروازە سنوورییەكان، ئەمە وێرای شلكردنی رێوشوێنەكان و دابینكردنی پێدوایستی سەلامەتی تەندروستیی بۆ بازرگانان لە دەروازە سنوورییەكاندا".
    لای خۆیەوە مازن محەمەد عەلی  بەڕێوەبەری گومرکیی ئوم قەسر باشووری بەسرە، رایگەیاند كە داهاتی گومرکیی ئوم قەسر بۆ مانگی ئابی رابردوو، 27 ملیار دینار بووە.
    ئاشكرایشى كرد كە داهاتی گومرکی ئوم قەسر لە مانگی رابردوودا، بەڕێژەی 30ی لەسەدا زیادی كردووە و گەیشتووەتە 27 ملیار دینار.