به‌غدا-اه‌ع
یه‌كه‌كانى ئاژانسى هه‌واڵگری،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ده‌ستگیركردنى شه‌ش تیرۆرست كه‌له‌نێویشیاندا ئافره‌تێك هه‌یه له‌سه‌ڵاحه‌دین ڕاگه‌یاند.
وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"یه‌كه‌كانى ئاژانسى هه‌واڵگری به‌شى هه‌واڵگرى سه‌ڵاحه‌دین شه‌ش تیرۆرستیان ده‌ستگیركرد كه‌له‌نێویشیاندا ئافره‌تێك هه‌یه له‌ناوچه جیاجیاكانى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین،وبه‌پێى بنه‌ماكانى مادده‌ى 4ى/تیرۆر داواكراو بوون به‌هۆى ئه‌ندامێتیان له‌ڕێكخراوى تیرۆرستى داعش".
وتیشى"پرۆسه‌ى ده‌ستگیركردنه‌كه دواى پێكهێنانى تیمێكى شاره‌زا ودانانى بۆسه‌یه‌كى تۆكمه هات كه‌بووه هۆى ده‌ستگیركردنیان دواى به‌دواداچوونیان چونكه له‌كه‌سه هه‌ڵهاتووه‌كانن بۆ ده‌ره‌وه‌ى پارێزگاكه له‌ڕۆژانى پرۆسه‌كانى ئازادى".
ئاماژه‌یشى دا "له‌ئێستادا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون به‌مه‌به‌ستى ته‌واوى ڕێوشوێنه یاساییه‌كان دژیان".