ته‌ندروستى:بڕیارى نوێ له‌باره‌ى ڕێوشوێنه‌كانى خۆپارێزى له‌كۆرۆنا ده‌رده‌كرێت

ناوخۆ
  • 1-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى

     
    و:سۆما جاف
     
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه‌،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ ژماره‌یه‌ك بڕیارى نوێ له‌باره‌ى ڕێوشوێنه‌كانى خۆپارێزى له‌ڕۆژانى داهاتوو بڵاوده‌كرێته‌وه‌.
    حازم جومه‌یلى بریكارى وه‌زیرى ته‌ندروستى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"عێراق توشى قه‌یرانى سه‌ختى دارایی بووه‌،هه‌روه‌ها دۆخى زۆربه‌ى لایه‌نه‌كان زۆر ئاڵۆزه‌ وه‌كو چێشتخانه‌ ودوكانه‌ گه‌وره‌كان ،بۆیه‌ ئه‌م پێشنیارانه‌ شیده‌كه‌ینه‌وه‌ ،به‌مه‌به‌ستى گرتنه‌به‌رى بڕیارى پێویست له‌ڕۆژانى داهاتوودا".
    وتیشى"به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى به‌رچاو هه‌یه‌ له‌ڕێژه‌ى چاكبوونه‌وه‌،به‌هۆى ڕێوشوێنى باشى چاره‌سه‌ركردن،وهه‌وڵیش ده‌ده‌ین بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ژماره‌ى توشبووه‌كان".
    ئاماژه‌یشى دا"كاتێك ژماره‌ى توشبووه‌كان به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه‌ بچێت ئه‌و كاته‌ له‌ڕێره‌وى ڕاست ده‌بین"،جه‌ختیشیكرده‌وه‌"نابێت ڕێوشوێنه‌كانى لایه‌نى ته‌ندروستى خۆپارێزى كه‌مبكه‌ینه‌وه‌".